
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە (20ی ئەیلوول/ سێپتێمبهری 2021) لە شاری دهۆک، سەردانی پڕۆژەی دروستکردنی قوتابخانەی ئەمەریکی کرد، کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت.
سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە، کە بڕیارە بەم نزیکانە دەست پێبکات، رۆڵی کەرتی تایبەتیشی لە ئەنجامدانی پڕۆژەی گرنگ لە بواری پەروەردە و خوێندن بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکومەت پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە لەڕێگەی پێشخستن و پەرەپێدانی پەروەردە و خوێندن، دەتوانین داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانمان و وڵاتەکەمان بنیات بنێین.


چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە