نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک وەزیران لە زاخۆیە ئێدارەی سەربەخۆ ڕادەگەیەنێت

سەرۆک وەزیران لە زاخۆیە ئێدارەی سەربەخۆ ڕادەگەیەنێت

بڕیارە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوە بچێت.

ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئەیلوول، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شارۆكەی زاخۆ بەڕێوە دەچێت.

بە واژووی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ بڕیاری لێ‌ درا و وەزارەتە پێوەندیدارەكانیش راسپێران بۆ ئەوەی بڕیارەكە جێبەجێ بكەن.

شارۆكەی زاخۆ یەكێكە لە شارۆكەكانی باشووری كوردستان، ئەو شارۆكەیە دەكەوێتە سنووری كارگێڕیی پارێزگای دهۆك و بە ناوچەی بادینان هەژمار دەكرێ، هەروەها زاخۆ شارۆكەیەكی بازرگانیی گرنگە، چونكە شوێنەكەی لە نێوان سنووری باشوور و باكوری كوردستان و خاڵی سنووری ئیبراهیم خەلیل هەڵكەوتووە، ئەو شارۆكەیە نازناوی “زاخۆیا دەلال”ی لە خۆ گرتووە و ساڵانە گەشتیارێكی زۆر لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان و لە ناوچەكانی تری عێراق ڕووی تێدەكەن.

بەپەلە

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و سەرۆكی سووریا

ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 1ی ئاداری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *