نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەپەلە:مووچە لەکاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕی دابەشدەکرێت

بەپەلە:مووچە لەکاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕی دابەشدەکرێت

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، 25ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت کە هاوشێوەی چەند مانگی رابردوو بەبێ لێبڕین مووچە دابەشدەکرێت.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دابەشکردنی مووچە لە 25ی هەموو مانگێک و گوتیشی “هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامن بۆ ئەوەی مووچە 100٪ دابەشبکات و بەپێی ئەو داهاتەی حکومەت و ئەو 200 ملیار دینارەی کە حکومەتی فیدراڵ دەینێرێت.”

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، پێشینەی کارەکان بۆ مووچەیە و هەر داهاتێک کۆبکرێتەوە و بێتە خەزێنەی حکومەت، سەرەتا بەشی مووچەی لێ جیا دەکرێتەوە.

لە هەرێمی کوردستاندا 1.251.451 مووچە خۆر هەن، کە 751.805 کەسیان فەرمانبەرانی سەربازی و شارستانین؛ 242.269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچەی مانگانە بەبێ لێبڕێن 895 ملیار دیناری پێویستە.

بەپەلە

وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەرپرسێکی باڵای بەریتانیاوە پێ دەگات

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە هامش فاڵکنەر پەرلەمانتار و وەزیری دەوڵەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *