
کرمانج حسین مصطفی
ئەمڕۆ لە وتارێکیدا لەمیانەى کۆنگرەکەیان سەڵاحەدین محمد بەهائەدین ئەمیندارى نوێى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان ڕەخنەى لە هەڵبژاردنى ئەندامانى سەرکردایەتى یەکگرتوو گرت بەوەى کە هیچ کام لە ئەندامە هەڵبژێردراوەکانى سەرکردایەتى یەکگرتوو مەلا یان مامۆستاى ئایینى نین و ڕەخنەشى لە مامۆستایانى ئایینى حیزبەکەى گرت و بە بێ بەرنامە وەسفى کردن، وە ڕایگەیاند کە ئەوە بارودۆخە قەرەبوو دەکەنەوە.
ئە ڕەخنانەى ئەمیندارى نوێى یەکگرتووش لە کاتێکدا دێت کە هێشتا خودى کۆنگرەکە تەواو نەبووە و کارەکانى بەردەوامە کەچى هە لەلایەن ئەمیندارە نوێیەکەوە ڕەخنەى لێگیرا.