چرکە وردەکاری و نهێنیەکانی دەنگە بڵاوکراوەکانی عەبدول لەتیفی سەلەفی بڵاودەکاتەوە

کرمانج حسین مصطفی
سەرچاویەکی ئاگادار بەچرکەی ڕاگەیاند دووای کۆتایی هاتنی دیدارەکەی عەلی باپیر و مەلا بەختیار هەردوو لا کۆبوونەتەوەو چەند بابەتێکیان تاوتوێ کردووە . باسیان لەوە کردووە کە عەبدول لەتیفی سەلەفی لەئێستادا بووە بە سەرکردەیەکی بەهێزی سونی لە ناوچەکەو بەپێویستیان زانیوە کە بەهاوکاری یەکتر هەوڵی لاوازکردنی بدەن .
سەرچاوەکە جەختیشی کردەوە هەردوولا پەیوەندیان بە بەرپرسانی ئرانی کردووە بۆ ئەم پرسەو پشتگیری تەواویان بۆ بەدەستهێنا. ئەوەبوو چەند بابەتێکی دەنگی و چەند هەواڵێکی چەواشەکارانەیان بڵاوکردەوە کە بەشێک بوو لە پلانە سێ قۆڵیەکە بۆ لەکەدارکردنی عەبدول لەتیفی سەلەفی.