نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ به‌ره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بوون به‌ دووبه‌شه‌وه‌ زانیاری ورد بخوێنه‌وه‌

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ به‌ره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی بوون به‌ دووبه‌شه‌وه‌ زانیاری ورد بخوێنه‌وه‌

کرمانج حسین مصطفی

سەرکردایەتیی هەولێری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و سەرکردایەتیی سلێمانیی حزبەکە، بەسەر دوو بەرەی جیاوازدا دابەش دەبن.

بەرپرسێکی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ڕاگەیاند، هێشتا بەشێکی سەرکردایەتیی حزبەکە لەگەڵ ئەوەدان، بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەت بکەن. گوتیشی: “سەرکردایەتیی ھەولێر لەگەڵ ئەوەدان کۆمەڵ بەشداری لە حکوومەت بکات، بە پێچەوانەوە سەرکردایەتیی سلێمانی لەگەڵ بەشداریکردن لە حکوومەت نین”.

لە بارەی خۆ یەکلایکردنەوەیان، بەرپرسەکەی کۆمەڵ ئاشکرای کرد: “لە نێو کۆمەڵدا بێھیوابوون لە بەشداریپێکردنیان لە حکوومەت هەیە، بەڵام چاوەرێی پارتی دەکەن”.

ئەوەشی نەشاردەوە کە کۆمەڵ تا کاتی پێکهێنانی حکوومەت، چاوەڕوانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، بەڵام “ھیچ داوایەک بۆ بەشداریکردن لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ناکات”.

پێشتر بەهۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانەوە، چەندان سەرکردەی حزبەکە و کادیری پێشکەوتوو و بەرپرس، دەستیان لەکار کێشایەوە

بەپەلە

مه‌سرور بارزانی: گوتیان دەتانڕووخێنین، دەتانوەستێنین، تێكی دەدەین، گوتمان ناتوانن و نەشیانتوانی

دەقی گوتاری مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی: دەستخۆشیتان لێ دەكەم و ماندوو نەبن، دەزانم زەحمەتە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *