
کرمانج حسین مصطفی
ناتوانین کاتی زیندوبونەوەی دیاری بکەین ،بەڵام بڕواو یەقینمان بەگەڕانەوەو زیندوبونەوەی حەزرەتی ئیمام مەھدی ھەیە
لەئیستادا خەڵک زۆر بڕوای بەزیندوبوونەوە لاوازبوە ، بۆ ئەوەی بڕوای خەڵک پتەوبێتەوە موعجیزەیی ئاوا زۆر پێویستە ، پێمان وانەبێ خوای گەورە وازی لەشەش ملیار کەسی سەرزەوی ھێناوە پێشەواو ڕێنمایان بۆنانێرێ لەکاتێکدا بۆ گەلانی پێشو بۆناوچەیەک و گوندێک پێغەمبەریکی بۆناردوە
ئا:گۆڤاری چرکە
ھیچ کەسێک نیە لەمسوڵمانان بەسەرھاتی ھاتنی ئیمامی مەھدیان بەرگوێنەکەوتبێت ، ھاتنی ئیمام مەھدی بۆ مسوڵمانان مژدەیەکی خۆشە ،چونکە مسوڵمانان بەھاتنی ئەو لەژێردەستەیی ڕزگاریان دەبێت و حوکمی خوا بۆ جیھان دەگەرێتەوە، لەساڵی ھەشتاکانەوە یەکێک لەشارەزایانی بواری ئاین دەردەکەوێت، لەگوندێکی سەربەناحیەی سەنگەسەر بەخەڵک ڕادەگەێنێت کە ئیلھامی بۆ ھاتوەو خوا کردویەتی بەئیمام مەھدی و دەڵێت “من ئەو ئیمام مەھدی یەم کە خودا و پێغەمبەر فەرمویانە لەئاخیر زەماندا دێت “
ئەو ناوی تەواوی سەید مستەفا کوڕی سەیدعلی کوڕی شێخ مستەفای مەمەنداوەیە دەچنەوە سەر سەیدی بەرزنجە و دوایش بۆ سەرپشتی ئیمام عەلی ، لەساڵی ١٩٥٥ لەسەنگەسەر لەدایک بوە ، بەپێی زانیاریەکانی کلمات اللە لەساڵی ١٩٨٦یەکم ئیلھامی پێگەیشتوە ، لەساڵی ١٩٨٨ بۆ یەکەم جار ئیلھامەکەی بۆ خەڵک لەگوندی دووگۆمانی سەر بەقەزای سەنگەسەر ڕاگەیاندوە .
لەدیمانەیەکدا یەکێک لەشوێنکەوتوانی ئیمام مەھدی بەناوی (ڕاستی) قسەلەسەر ناوەڕۆکی کلمات اللە دەکات کە لای ھەوادارانی ئەو بەکتێبێکی موقەدەس سەیر دەکرێت، سەبارەت بەناوەڕۆکی کتێبی کلمات اللە دەڵێت ” ئەو کتێبە لەدواین موعجیزە گەورەکانە بەئیلھام بەئیمام مەھدی گەیشتوە وەکو تەفسیرو لێکدانەوە بۆ قوڕئانی پیرۆز وتێکرای کتێبە پیرۆزەکان، بۆ چارەسەرکردنی تێکڕای کێشە ئاڵۆزەکانی نێوان ڕێڕەوەکان و خاوەن کتێبە ئاسمانیەکان وەک ڕاسترین مەنھەجی ژیان لەپێناوی یەکێتی تێکڕای بڕواداران و چەسپاندنی ئاشتی لەنێوان ڕۆڵەکانی ئادەمدا .
دوای دەرکەوتنی و ڕاگەیاندنی بونە ئیمام لەلای سەید مستەفا زۆرێک بۆچونیان وابوو کە ئەو دوای پێغەمبەرایەتی دەکات بەڵام (ڕاستی ) لەبارەی کارکردنی ھەوادارانی ئیمام و سود وەرگرتنیان لەسەرچاوەکان دەڵێت “پەیڕەوانی ڕاستەقینەی ئیمام مەھدی کار لەسەر قورئان و سونەتی پێغەمبەر(د.خ) و کلمات اللە دەکەن “
یەکێک لەو ڕەخنانەی کە ئاراستەی شوێنکەوتانی ئەو ئیمامە دەکرێت ئەوەیە کە بۆچی لەگەڵ ئەوەی بەکوردنی یە ئیمام خۆی کورد بووە وبەکوردی قسەی کردوە ولەناو میلەتی کوردا ژیاوە بەڵام کتێبی کلمات اللە بەزمانی عەرەبی یە ، ڕاستی بەم شێوەیە وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوەو دەڵێت “چونکە قوڕئان بەعەرەبی ھاتوە کتێبی کلمات اللەش تەفسیرو لێکدانەوەی قورئانەو شەریعەت و یاسایەکی نوێ نی یە ،بۆیە وەکو مەنھەج بەعەرەبی ھاتوە ،ھەروەھا زمانی عەرەبی بەھۆی ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە بۆتە زمانێکی گشتی و جیھانی زۆرینەی خەڵکی تێی دەگەن ،ئیمام مەھدی ئیلھامی بەچەند زەمانێکی دیکەش بۆ ھاتوە لەوانە (زمانی کوردی،تورکی ،فارسی ،ئینگلیزی )
ڕاستی لەبارەی زیاد بوونی شوێن کەوتوانیان و ھاتنی خەڵک بەپیر بانگەوازەکەیان ھیما بۆ ئەوە دەکات کە “تاکو ئیستا سەرژمێرێکی تەواومان نەکردوە ،ئیمام مھدی دەفەرموێ ” بانگەوازی ئێمە وەکو قیتاریک وایە ھەندێ لێی دادەبەزن و ھەندێک لێی سوار دەبن ،بەڵام سوپاس بۆخوای گەورە لەگەشەکردندایە ، بۆ ئەوانەی بەدوای حەقیقەتدا دەگەڕێن و لیکۆڵینەوەدەکەن ، کتێبی کلمات اللە و نامیلکەی ئیمام مھدی لەکوردستانەوە بۆ جیھان بڵاو دەکەنەوە، بەڵام کەمن ئەوانەی بەدوای حەقیقەتدا دەگەڕێن ھەروەکو خوای گەروەدەفەرموێ” ولکن اکپر الناس لایعلمون ” ، ھەروەکو لەیەکێک لەئیلھامەکانی ئیمام مەھدیشدا ھاتوە و دەفەرموێ “الّلھم انی اسالک ورودالاقل” واتە خودایە من داوای ھاتنە ناوەوەی کەمترینت لێدەکەم .ھەڵبەت کەم و پوخت باشترە لەزۆر و بۆر ، پێشم وایە ئەو ڕەوشتە بەردەوام دەبێت تاوەکو نیشانە گەورەکانی ئاخیر زەمان ،وەک دابەزینی حەزرەتی عیسا (س) یاخود زیندوبونەوەی حەزرەتی ئیمام مەھدی (س) یان ھەر نیشانەیەکی دیکە.
ئیمام لەمانگی ١٠-١٩٩٢ لەگەڵ چوار کەس لەشوێنکەوتوانی لەشاری ھەولێر بەدەستێکی نادیار تیرۆردەکرێت و لەگۆڕەستانی سەنگەسەر دەنێژرێت ، بەڵام دوای مردنی دەنگۆی ئەوە بەناو خەڵکی کوردستاندا بڵاوبویەوە کە ناوبراو نەمردوە بەڵکو یەزدان بەرزی کردۆتەوە بۆ ئاسمان تاکو رۆژی ئاخر زەمان دەیگەڕێنێتەوە بۆ سەر زەوی ،بەڵام ڕاستی بۆچوونی وایە کە “بەبڕوای ئێمە حەزرەتی ئیمام مەھدی شەھید بوە ومەزارگەکەشی ھەیە لەسەنگەسەر ،بەیارمەتی حەق تەعالا زیندوش دەبێتەوە ،ھیچ کاتێک نەمانوتووە نەمردووە ، کوشتن و شەھیدبوون نابێتە بەڵگە و دەلیل لەسەر ڕاستی وناڕاستی کەسێک ،ئەوەتا خوای گەروە لەسەر شەھیدکردنی پێغەمبەران دەفەرموێت (ویقتلون النبیین بغیرحق) واتە پێغەمبەرانیان بەناھەق دەکوشت ،خۆلەسەر ھەقیش بوون ،وەپێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێ (لاتقوم الساعە حتی تقتل امامیکم ….) ابن ماجە،ج٢، واتە کاتی ئاخیرزەمان دانایە ھەتاکو ئیمامەکەتان نەکوژن ….
دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێک بەسەر تیرۆرکردنیدا لەلایەن ھەندی لەھەوادارانیەوە باس لەوە دەکرا کەبەم زوانە زیندوو دەبێتوە چەند جارێک کاتی زیندوبوونەوەی دەست نیشان کرا، لەم بارەیەوە ڕاستی بەم شێوەیە بیرو بۆچونیان لەسەر دەست نیشانکردنی کاتی زیندوبوونەوەی ئیمام دەردەبڕێت “ڕاستە ھەندێ جار لەلایەن ھەندی کەسی نەزان کاتی گەڕانەوەی حەزرەتی ئیمام مەھدی دیاری کراوە ،بەڵام ئێمە ھەموو کاتێک دژی ئەم بیروبۆچونەبوین و پێمان وابوە دیاری کردنی کات شتێکی ھەڵەیە ،ناتوانین کات دیاری بکەین ،بەڵام بڕواو یەقینمان بەگەڕانەوەو زیندوبونەوەی حەزرەتی ئیمام مەھدی ھەیە ، چونکە نمونەی لەم شێوەیە لەقورئاندا زۆرە بۆ نمونە ،مردن و زیندووبونەوەی حەزرەتی موسا (د.خ) و ھاوڕێکانی لەکێوی گور وەک دەفەرموێ ( پم بعپناکم من بعدموتکم لعلکم تشکرون )”البقرە٥٦” واتە لەپاشان زیندومان کردنەوە لەدوای مردنتان بریا سوپاگوزاریتان دەکرد .
یان مردن و زیندوکردنەوەی حەزرەتی عیسا (س) وەک خوا لەسورەتی العمران لە قورئاندا دەفەرموێ ( مردوو بەئیزنی خودا زیندو دەکەمەوە ) ھەروەھا مردن و زیندوکردنەوەی یارانی ئەشکەوت (ا صحاب الکف ) .
پێم وایە لەئیستادا خەڵک زۆر بڕوای بەزیندوبوونەوە لاوازبوە ، بۆ ئەوەی بڕوای خەڵک دابمەزرێ و مەحکەم و پتەوبێتەوە موعجیزەیی ئاوا زۆر پێویستە ، پێشمان وانەبێ خوای گەورە وازی لەشەش ملیار کەسی سەرزەوی ھێناوە پێشەواو ڕێنمایان بۆنانێرێ لەکاتێکدا بۆ گەلانی پێشو بۆناوچەیەک و گوندێک پێغەمبەریکی بۆناردوە ،خوای گەورە ھیچ کاتێک مرۆڤ وێڵ ناکات وەفدو ڕێنماکاری خۆی دەنێرێ ،زیندوکردنەوەی مردوانیش بۆخوا کارێکی زۆر ئاسانە ، لەچەندین ئایەت و فەرمودەشدا ئاماژە بەگەڕانەوەو زیندوکردنەوەی ئیمام مەھدی کراوە وەک لەسورەتی “النحل ئایەتی ٨٢” دەفەرموێ ” اژا وقع القول علیھم اخرجنا لھم دابە من تکلیمھم ان الناس کانوا باَیاتنا لایوقونون” ” واتە ئەگەر فەرمانیان بەسەردا جێ بەجێ بوو بۆ ئەوان دەرمان چواند داببەیەک (مرۆڤێک) لەزەوی کەقسەیان لەگەڵدا دەکات (دەڵێت ) خەڵک بەبەڵگەکانی ئێمە بڕوایان نەھێناوە یەقینیان نەبوو .
بەپێی لێکدانەوەی فەرمودەی ئەم ئایەتە باس لەھاتنەدەرەوەی ئیمام مەھدی دەکات لەزەوی ، واتە زیندو بوونەوەی وەک لەابن ماجەدا ھاتوە (اومن کان میتاً فاحییناەُ وەجعلنا لەنوراً یمشی بەفی الناس کمن مپلە فی الچلمات لیس بخارجمنھا )الانعام ١٢٢ .واتە ئاخۆ ئەوەی کەمردبوو زیندوومان کردەوەو نورێکمان بۆ ئەو بڕیارەدا پێی ، بڕوا لەناو خەڵکدا وەک کەسێکە کەلەناو تاریکیەکاندایە و ھیچ دەرەتانێکی نی یە ؟
لیرەدا باس لەزیندوبونەوەدەکات و دەفەرموێ ئێمە نورێک بۆ ئەو بڕیار دەدەین تالەناوخەڵکدا پێی بڕوات ،دیارە کتێبی کلمات اللە ی ئیمام مەھدی تەئویلی قورئانە ، کەبەڵگەو موعزیجزەی مەھدی یە بۆخەڵک .ھەروەھا لەگێرانەوەیەکدا ئەبو سەعیدی خوراسانی دەڵێ:پرسیارم لەئیمام حسێن (س) کرد گوتم :ئایا مەھدی و قائم ھەریەکن ؟ فەرموی یەڵێ، ھەتا فەرموی بۆیە ناونراوە قائم (ھەستاو ) لەبەر ئەوەی ھەڵدەستێتەوە (زیندودەبێتەوە) لەدوای ئەوەی کەدەمرێ بێگومان ئەو بەفەرمانێکی گەورە ھەڵدەستێت .النجم لپاقب ج١.ص ٢١١.
لەبارەی کاری سەرەکی ئەو دوای گەڕانەوە بۆچوونی چیاواز ھەیە بەڵام ڕاستی تیشک دەخاتە سەرئەوەی کە کاری ئیمام دوای گەڕانەوە نەھێشتنی کێشەوچەسپاندنی حوکمی ئیلاھی یە لەسەر زەوی و دەڵێـت “دوای گەڕانەوەی کارو فەرمانی حەزرەتی ئیمام مەھدی (س) یەکپێگرتنەوەی بڕوادارانی ھەموو ئاینە ئاسمانیەکانە و نەھێشتنی کێشەو ئالِۆزیەکان و سەرخستنی دینی خواو چەسپاندنی حوکمی ئیلاھی یە بەشێوەیەکی دادگەری لەسەرتاسەری زەویدا ، ھەروەکو لەفەرمودەدا ھاتوە دەفەرموێ (مەھدی سەر زەوی پڕدەکات لەدادویەکسانی ،ھەروەک چۆن پڕوبوە لەستەم و زۆرداری ،کاری ئێمە و ھەموو بڕودارانی جیھان و میللەتی کورد بەتایبەتی ئەوەیە کەدەبێ لەخزمەتیدا بین !
لەبارەی بڕوای ئەوان بەکاری سیاسی ئەو شوێنکەوتەیە ئاماژە بەوە دەکات ” دین وسیاسیەت پێکەون لەیەک جیانابنەوە ،سیاسیەت بەمانای بەڕێوەبردنی کاروباری خەڵک بەشێوەیەکی ڕێک وپێک ، ژیانی پێغەمبەری ئازیزمان (د.خ) ھەمووی بەڕێوەبردن و سیاسەت بووە ،ھەر لەژیانی مەککە و تادروستکردنی یەکەم دەوڵەتی ئیسلامی …..ھتد ڕێبازی ئێمەش ڕیبازی شوێن کەوتەی ئەو پێغەمبەر بەڕێزەیە ،کاری سیاسیش بەعیبادەت دەزانین لەقۆناغی خۆیدا .
پێم سەیرە زۆربەی خەڵک شایەتومان بەخواو پێغمبەر(د.خ)دەھێنن و لەھەمانکاتیشدا بەحوکم ودەستوری خودا و پێغەمبەر رازی نین لەدەوڵەتدا ،نازانم ئەوانە چۆن مسوڵمانێکن ؟
ئیمام دوای راگەیاندی خۆی وەک مەھدی لەلایەن ھەندی بیرو بۆچون و مامۆستایانی ئاینی یەوە رووبەرەووی زۆرترین رەخنە بوەیەوە بەھۆی ئەوەی کە قورئان دواین پەیامی خوایی یە بۆمرڤ و پیغەمبەری ئیسلام دواین پەیامھینی یەزدانە ، بەڵام لەقسەکانی ڕاستیدا دەردەکەوێت کە پەیامی ئیمام لەلایەن خەڵک و مامۆستایانی ئاینی بەھەڵە خوێندنەوەی بۆ کراوە چونکە “کتێبی کلمات اللە شەریعەتێکی نوێ نیە ،بەئیلھام بەئیمام مەھدی گەیشتوە وەک تەئویلو تەفسیری قورئان وکتێبە پیرۆزەکان بەگویرەی ئایەتەکانی خواو فەرمودەکانی پێغەمبەر دەبێت ئیمامی مەھدی (س) تەئویلی قورئانی بۆ بێت بۆ لابردنی کێشەو مشکیلەکانی نێوان ڕێڕەوەکانی ئاینە ئاسمانیەکان ،یەکگرتنی تێکڕای بڕوادارانی جیھان ،فەرمانڕەوایی پێکردنی شەریعەتی راستەقینەی موحەمەد لەناو خەڵکدا .خوای باڵادەست لەقورئاندا دەفەرموێ “ھل ینچرون الا تاویلە یوم یاتی تاویلە ” الاعراف ٥٣.واتە ئایا چاوەڕوان دەکەن بێجگە لەلێکدانەوە (تاویلەکەی ) ڕۆژێک دێت لێکدانەوەکەش دێت .ئیمامی صادق (س) دەڵێت “ئەمە لەڕۆژی قائم (مھدی) دایە.”
ھەروەھا جابری کوڕی عبداللەی ئەنصاری ووتی “لای پێغەمبەری خوا بووم (د.خ) لەماڵی ئوم سەلمە کاتێک ئایەتی (تگھیر) ھاتە خوارێ پێغەمبەر (د.خ) بانگی حەسەن و حوسێن وفاتمەو علی کرد وفەرمووی خودایە ئەوانە بنەماڵەی منن پاکیات بکەوە و پیسیان لێ لادە …. تاجابر ووتی مەھدی کێ یە ؟ حەزرەت فەرمووی نۆھەمین ئیمامەلەپشتی حوسێن ، سەرزەوی پڕدەکات لەدادگەری وەکو چۆن پڕبوە لەستەم ،شەڕدەکات لەسەر تەئویلەکەی ھەروەک چۆن شەڕمکرد لەسەر تەنزیلەکەی (کەقورئانە ) منتخب الاپر .صافی گلپایگانی .ص١٢٨
دیارە کەڕاگەیاندنی تەئویلی قورئانیش دژایەتی زۆری دەکرێ و بێ قوربانی ناچەسپێت ، ھەروەک لەفەرمودەکەدا حەزرەت باسی دەکات .
ھەندێ جار پەیڕەوانی ئیمام بەوە تاوانبار دەکرێن کە لەلاین ھەندێ حزب و لایەن و دەوڵەتی جیاوازەوە یارمەتی مادی و مەعنەویی وەردەگرن ،بەڵام راستی ئەوە ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت “ئێمە لەلایەن ھیچ حزب و دەوڵەتێک یارمەتیمان نی یە “
پێم سەیرە زۆربەی خەڵک شایەتومان بەخواو پێغمبەر(د.خ)دەھێنن و لەھەمانکاتیشدا بەحوکم ودەستوری خودا و پێغەمبەر رازی نین لەدەوڵەتدا