نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / به‌رله‌مانتارێكی عێراق ساڵی داهاتوو حكوومه‌ت ناتوانێت بوودجه‌ ئامادده‌ بكات

به‌رله‌مانتارێكی عێراق ساڵی داهاتوو حكوومه‌ت ناتوانێت بوودجه‌ ئامادده‌ بكات

بڕیاره‌ له‌ مانگی 10/10ی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی گشتی عێراق به‌ ڕێوه‌بچێت په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێ ئه‌گه‌ربێت و هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌ بچێت ئه‌وه‌ حكوومه‌ت ناتوانێت ساڵی 2022 بوودجه‌ی هه‌بێت.

راشیگەیاند: “لە ئەگەرى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق، ئەو وڵاتە دەکەوێتە ژێر بارێکى ئاڵۆز و ئەستەمە لە ماوەیەکى کەمدا بتواندرێت حکوومەتى نوێ پێکبهێندرێت لەو ماوەیەى بەپێى یاسا بۆى دیاریکراوە، چونکە سازان و یەکدەنگى سیاسى لە عێراق کاتى زۆرى پێویستە”.

ئاماژەى بە ئەوەش کرد” لە ئەگەرى دواکەوتنى پڕۆژە یاساى ساڵى 2022، کار بە پڕۆژە یاساى 2021ى عێراق دەکرێت و لەسەر بنەماى یەک لەسەر دوازدە بۆ هەر مانگێک، چونکە یاساى بودجە کاتێکى زۆرى پێویستە و ناکۆکییەکى زۆر لە نێوان لایەنەکان دروست دەکات، بۆیە ئەستەمە عێراق ببێتە خاوەن پڕۆژە یاساى ساڵى 2022″.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *