
لە راگەیێندراوی پارێزگای هەولێردا هاتووە “لەسەر فەرمان و راسپاردەی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی چاودێریکردنی نرخی فرۆشتنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان بە تانکەر لە گەڕەکەکان و زانینی سەرچاوەی ئاوەکە و شێوازی دابینکردنەکەی و رێگەگرتن لەو کەسانەی قۆرخکاری لە نرخی دابینکردنی ئاوی ماڵان دەکەن، لە درێژەی بەدواداچوونەکان و بە سەرپەرشتیی قايمقامى ناوهند، لەلایەن تیمەکانی قایمقامیەتی ناوهندى هەولێر، بەهۆی قۆرخکاری لە نرخ، دەست بەسەر هەشت تانکەری ئاودا گیرا”. هەڵمەتەکە لەسەر راسپاردە و فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بووە و بەردەوام دەبێت. پارێزگای هەولێر هۆشداری دەدات و دەڵێت “هەر کەس و لایەنێك پابەند نەبێت و قۆرخكارى له نرخى فرۆشتنى ئاودا بكات، رێکاری تووندی یاسایی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر