نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕانیە کچێک لە ماڵی خۆیاندا کوژرا

ڕانیە کچێک لە ماڵی خۆیاندا کوژرا

.

شەوی ڕابردوو لە قەزای ڕانیەی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین لە پارێزگای سلێمانی کچێک لە ماڵەکەی خۆیاندا بە فیشەک کوژرا.

شۆڕش اسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بە چرکە میدیای ڕاگەیاند: کچێک بەناوی (شەیما ئەیوب) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کە پەیوەندی بە خۆشەویستییەوە هەبووە لەگەڵ کوڕێک بەناوی (سیروان عومەر)، لەلایەن کەس و کارەکەیەوە بە فیشەک کوژراوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین وتیشی: هەر بەهۆی ئەو پەیوەندییە خۆشەویستییەوە، پێشتر کچەکە لەلایەن کەس و کارەکەیەوە ئازار دراوە و کچەکەش بە مەبەستی داڵدەدان و لەترسی ماڵەوەیان پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی ڕاپەڕینەوە کردبوو.

لای خۆشییەوە لوقمان حاجی قادر بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی ڕاپەڕین بۆ چرکە میدیا وتی: باوکی شەیما کەسێکی بەدەسەڵاتی سنورەکەیە و توانیویەتی کچەکەی لە شێڵتەری داڵدەدانی ئافرەتان وەربگرێتەوە و دوای چەند ڕۆژێک بێ حساب کردن بۆ یاسا کچەکەیان کوشتووە.

ڕابەر جەلال لێپرسراوی سەنتەری توندوتیژی لە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی ڕاپەڕین ئەوەی بۆ چرکە میدیا پشتڕاستکردەوە و وتی: ئەو کچەی کە شەوی ڕابردو کوژراوە، هانای بۆ لای ئەوان هێناوە و ماوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ماوەتەوە لە ترسی ماڵەوەیان، بەڵام بەڵێننامەیان بە کەس و کارەکەی پڕکردەوە کە ئازاری نادەن و نابنە مەترسی بۆسەر ژیانی، بەو مەرجە ڕادەستمان کردنەوە.

لە سەرەتای ساڵەوە تا ئێستا (٩)کەس بەهۆی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین کوژراون و لەناویاندا (٣) ئافرەت لایەن کەس و کار و هاوسەرەکانیانەوە کوژراون.
کوشتنی (شەیما)ش دەبێتە چوارەم ئافرەت لەسنورەکە کە لەشەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کوژراون.

بەپەلە

مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا

بە بڕیاری سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بەشێکی داهاتی مەزری کێلێ بۆ پرۆژە تەواونەکراوەکانی سنووری قەزای …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *