
عوسمان کانی کوردەیی، ئەندامی پەرلەمان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگهریی کوردستان لەکاتی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی عەلی حەمەساڵح و عومەر گوڵپی، لە بینای پەرلەمان هاتە دەرەوە وتی، ” داوا دەکەم مزگەوت ماڵی خوایە نەڕوخێت، بەڵام فراکسیۆنی سەوز هەڕەشەم لێدەکەن، هەر شتێکم لێهات فراکسیۆنی سەوزە.
ئەو وتیشی، ” لەلای سەرۆکی پەرلەمان سکاڵا تۆماردەکەم کە عەباس فەتاح ئەندام لە فراکسیۆنی یەکێتی هەڕەشەی لێکردووم، پێی وتم عەیبە تۆ مەلای ڕیشت هەیە باسی مزگەوت دەکەیت، مردوو شۆر روخاوە، ئەی بۆ ئەو مەلهایانە و باڕ و مەساجە ناڕوخێن.