
له‌دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه‌ركووك له دۆخێكی خراپی ته‌ناهیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا یه‌كێتی به‌رده‌وامه له خزمه‌تكردنی گرووپه میلیشیاكان و هاوكاریان ده‌كات تا زۆرترین شوێنی شاره‌كه داگیر بكه‌ن.
محه‌مه‌د عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری خۆپێشاندان،ئاشكرای كرد، وه‌ك دانیشتووانی گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری كه‌ركووك بڕیارماندابوو دژی داگیركردنی یاریگایه‌كی وه‌رزشی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و كه‌سانی تره‌وه گردبوونه‌وه‌یه‌ك خۆپێشاندانێك ئه‌نجام بده‌ین.
روونیشی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووك و فه‌مانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركووكه‌وه رێ نه‌درا خۆپیشاندانه‌كه بكرێ و پێیان گوتین چه‌ند كه‌سێكیان گرتووه كه چه‌كدای حه‌شد بوون و ده‌ستیان هه‌بووه له داگیركاری یاریگاوگۆڕهپانی شاره‌كه كه پێشتر جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ك دیاری به‌خشیبووی به گه‌ڕه‌كی سهچناو ره‌حیم ئاوا.
ئه‌و چالاكه دووپاتی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه چاوساغی بۆ حه‌شدی شه‌عبی كراوه تا ئه‌و شوێنانه داگیر بكات. هاوكات عامر نووری گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك زانیارییه‌كانی ئه‌و چالاكه‌ی پشتڕاستكرده‌وه.