
ئه‌و گرووپه تیرۆریست و له یاساده‌رچووانه‌ی كه ئێسته بوونه‌ته مه‌ترسیی بۆسه‌ر عێراق و كوردستان به‌تایبه‌ت، سه‌رجه‌میان له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دروست بوون، بۆیه لایه‌نه سیاسییه‌كان پێیان وایه ئه‌وه ئێسته ڕووده‌دات و ناوبه‌ناو هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌ولێر لێكه‌وتی خیانه‌ته‌كه‌یه.
به‌ختیار كه‌ریم گوته‌بێژی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ڕاگه‌یاند، ده‌ستدرێژی و هێرشه‌كان بۆسه‌ر هه‌ولێر به توندی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و پێمان وایه، كۆمه‌ڵێك لایه‌ن چاویان به پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه هێرشه‌كانیان چه‌ند باره ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و پێی وایه كه نه‌بوونی یه‌كگرتوویی نێوان حزبه‌كان و نه‌بوونی پێشمه‌رگه له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستگه‌یشتنی تیرۆریستانه به هه‌ولێر.
لێدوانی ئه‌و لایه‌نه سیاسیە له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو چه‌ندان جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر هه‌ولێر، هاوكات سه‌رجه‌می ئه‌و هێرشانه‌ی كراون له‌لایه‌ن گرووپه له‌یاسا ده‌رچووه‌كانی عێراقه.