
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی ته‌مووز، نزار مه‌حموود ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ڕاگه‌یاند، له‌دوای كوشتنی قاسم سلێمانی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه شه‌ڕێكی فراوانی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی شیعه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌وه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆرستیانه به‌ناوی لێدان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت.
به بڕوای نزار، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌سته‌وه‌بوایه كه ئێسته داگیركراوه، ئه‌وه هه‌ولێر و سلێمانی له ڕووی ته‌ناهییه‌وه باشتر ده‌بوون.