نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیر ده‌كه‌ن

دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنەوە  ده‌ستگیر كران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی شیان و دوو هاووڵاتییان بە ناوەکانی “نەجات عەزیزی” 22 ساڵە و “بێهزاد محەمەدی” 33ساڵە دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، هێزە ئەمنییەکان بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ هەواڵێک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ نەجات و بێهزاد لە بەر دەستدا نییە.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *