نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / د.باخان ئازاد بۆ جه‌زای سه‌ید مه‌جید ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر برازاكه‌ی مام جه‌لال كردوویانه‌ به‌رامبه‌ر به‌عس نه‌یان كرد

د.باخان ئازاد بۆ جه‌زای سه‌ید مه‌جید ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر برازاكه‌ی مام جه‌لال كردوویانه‌ به‌رامبه‌ر به‌عس نه‌یان كرد

دکتۆرە باخان ئازاد، ئەو خانمە پزیشکەی لەسەر ئاشکراکردنی دۆسیەی گەندەڵی لە کەرتی تەندروستیی هەڵەبجە، لەلایەن ئاسایشی یەکێتی ڕووبەڕووی ھەڕەشەی کوشتن بووەوە، وەڵامی جەزای سەید مەجید، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، جەزای سەید مەجید، سەیری کەناڵەکانی ڕاگەیاندن ناکات و ئاگاداری دۆخی سلێمانی نییە.
دکتۆرە باخان ئاماژەی بەوە کرد: “ئەگەر جەزای سەید مەجید کەسێکی بەئاگا بوایە، دەبوایە بیزانیایە، کە دەزگا ئەمنییەکانی یەکێتی چییان بەسەر برازایەکی ھەڤاڵ مام جەلال ھێناوە، دایکی من کە دایکی شێخ محەمەد ساڵحی کەلکانە, بە یەک ڕۆژ دوو خوشک و باوکی لەسەر دەستی جاشەکان شەھید کراون، دەبوایە کاک جەزا ئەوەی بزانیایە، کە دەزگا ئەمنییەکانی حزبەکەی ئەوەی بەرامبەر بە برازاکەی مام جەلال کردوویانە، بەرامبەر بە بەعسی و جاش و خۆفرۆشی ئەم وڵاتە نەکراوە”.
رەخنە لەو بەرپرسەی یەکێتی دەگرێ بەرامبەر بە زەبروزەنگی یەکێتی لە شارەکە و دەڵێ: “زۆر سەیرە جەزای سەید مەجید باسی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات، لەکاتێکدا ئەو لە ھەولێر ناژی، دەبێت ئەو لە شارەکەی خۆیەوە دەست پێبکات، بۆچی باسی زەبر و زەنگەکانی یەکێتی لە سلێمانی ناکات، کە چۆن مامەڵەیەکی نەشیاویان بەرامبەر بە برازایەکی مام جەلال کردووە، ئەی بۆچی باسی ھێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە ناکات، کە چۆن ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە، تەنانەت دۆخی ئەمنیی ئەم شارە کەوتووەتە بەر ھەڕەشەی کوشتن لەسەر چەک بەدەستەکانی بەرپرسەکانی یەکێتی”.
گوتیشی: “جەزای سەید مەجید، باسی حوکمدراوانی دھۆک دەکات، بەڵام خۆ من چالاکوانێکی بواری پزیشکیم، باسم لە گەندەڵییەکانی کەرتی تەندروستیی ھەڵەبجە کردووە، دوای ئەوەی داواکاری گشتی ئاگادار کرایەوە و پارێزگاری شارەکە ئاگادار کرایەوە، تەنانەت زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیمان لە گەندەڵییە ئیدارییەکان ئاگادار کردەوە، کاتێک زانیمان کەس گوێمان بۆ ناگرێت، ناچار بووین لە ڕێگەی میدیاکانەوە ئەو قسانە بکەین، دواتر لەلایەن ئاسایشەوە ئاگادار کرامەوە و ڕۆژێک پێش دەستلەکارکێشانەوەی وەستا حەسەن، بەڕێوبەری پێشووی ئاسایشی سلێمانی، بەڵێننامەیان پێ پڕ کردمەوە، کە چیتر نابێت باسی گەندەڵی بکەم”.

بەپەلە

لە عێراق یاریی رۆبلۆكس قەدەغە كرا

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە بەفەرمی قەدەغەكردنی یاریی منداڵانی رۆبلۆكسی لە ناوخۆی عێراق راگەیاند. وەزارەتی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *