
میدیای بزووتنەوەی گۆڕان، لە هەواڵێكدا بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به دانیشتوانی گوندی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێ: (ناتوانین ئاوتان بۆ بكڕین، دەبێ خۆتان بیكڕن) كه‌چی موزایەدە و بانگەشەی کڕینی ئاو بۆ هه‌ولێر دەکات.
میدیای گۆڕان، ئاشكرای ده‌كا، گوندی ئەڵمانی یەكێكە لە پرۆژەكانی شاسوار عەبدولواحید لە شاری سلێمانی، دانیشتوانەكەی كێشەی ئاویان هەیە، كەچی كاتێ داوای دابینكردنی ئاویان لە شاسوار عەبدولواحید كردووە، شاسواری سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، پێی گوتوون: ”خۆتان ئاو بکڕن، ئێمە ناتوانین ئاوتان بۆ بکڕین“ بەڵام هەر ئەو شاسوارە لەملاوە: ”دەڵێت 1000 تەنکەر ئاو بۆ هەولێر دابین دەکەم“.
له‌و هه‌واڵه‌ی میدیای گۆڕانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، كه شاسوار بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت و موزایه‌ده‌ی سیاسی باس لە ناردنی ئاو دەكات بۆ هەولێر، له كاتێكدا وێڕای خواردنی ملیۆنان دۆلاری حەقەبه‌شی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند، دانیشتوانی پڕۆژه‌كانی شاسوار كە لەنێو شاری سلێمانیدایە، بێ ئاون و به دانیشتوانه‌كه‌ی گوتووه خۆتان ئاو بكڕن.