
پاش ڕفاندن و دواتر گیان لەدەستدانی پێشمەرگەیەكی یەكێتی لە یەكەی حەفتای، سەرۆكی كۆمەڵەی پێشمەرگەی دێرینەكانی یەكێتی پرسیاری ئەوە دەكات كە ئاخۆ ”بە چ هەقێك“ پەكەكە پێشمەرگەی ئەوان موحاسەبە دەكات و داواشی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەكەی حەفتا كرد، لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بكەن.
لەبارەی ئەم رووداوەوە، جەمیل هەورامی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی یه‌كێتی راگەیاند: ”ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه ئیجرائات بكرێت، وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و یه‌كه‌ی حه‌فتا بێنە دەنگ بەیاننامە ده‌ربكه‌ن، جگه له یه‌كه‌كه‌ی خۆی، هیچ كه‌سێك بۆی نییه موحاسه‌به‌ی پێشمه‌رگه بكات، ئه‌ویش به‌پێی یاسا ده‌بێت“.
ئەوەشی نەشاردەوە كە ”ناكرێ پەكەكە لێكۆڵینه‌وه لە هاووڵاتییان بكات، لە كاتێكدا حكوومه‌ت هه‌یه و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌یه، ناكرێت له خۆیانه‌وه شت بكه‌ن“.