
بەرپرسانی یەكێتی لە سلێمانی بەردەوامن لە پێشێلكارییەكان و ئێستە بە ئاشكرا بەشداری پرسەی هۆڵەكان دەكەن، بەپێی ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پرسەدانان لە هۆڵەكان ڕێی پێ نادرێت.
لە سنووری سلێمانی لەلایەن بەرپرسانی یەكێتی، بەشداریكردن و كردنەوەی هۆڵی پرسە لە ماوەی مانگی ڕابردوو و سەرەتای ئەو مانگە زۆر بووە.
بەپێی ڕێنوێنییەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، تا ئێستە ڕێ نەدراوە پرسە لە هۆڵەكانی ناو مزگەوتەكان دابنرێتەوە، ئەوەیش بۆ خۆپارێزیی زیاترە.
بەپێی زانیاری، لەم هەفتەیە جێگری مەڵبەندی یەكێتی لە سلێمانی كاتێك دایكی مردووە، هۆڵی مزگەوت بەكار هێنراوە بۆ پرسەكەی، ئەمەیش ڕاستەوخۆ پێشێلكاریی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنایە لە هەرێمی كوردستان و بۆ هیچ كەسێك دانانی پرسە ڕێی پێ نادرێت.