
ناحیه‌ی بیاره سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له سنووری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه به‌رده‌وام هێزه‌كانی پاسزدارانی ئێران نزیك ئه‌و شاره‌دێییه بوونیان هه‌یه و زۆر جاریش سنوور ده‌به‌زێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له بیاره، به چركه‌ی ڕاگه‌یاند، ڕۆژی هه‌ینی هێزه‌كانی پاسزداران سنووری خاكی هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاندوو هاتوونه‌ته ناو بیاره و گه‌نجێك قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ن و به‌شه‌ق و زله ده‌ی به‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان له‌به‌رچاوی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و ئاسایش.
سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه ده‌ڵێ، ئێران هه‌رشتێكی بووێت ده‌توانێت له سنوره‌كان ئه‌نجامی بدات ئه‌وه‌ش بووه‌ته مه‌ترسی ڕژد بۆ سه‌ر هاوڵاتیان به‌گشتی و داوای چاره‌سه‌ر كردنی دكه‌ن.
چركه ئه‌م هه‌واڵه نوێ ده‌كاته‌وه زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه و هێزه‌كه‌ی ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه.