نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 30)

کوردستان

ئاسایشی هەولێر: سێ کەس بە تۆمەتی تەقەکردن لە بارهەڵگرێک دەستگیر کران

یەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، سێ تۆمەتباریان بەهۆی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە شارەدێی قوشتەپە دەستگیر کردووە، رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکاریی رووداوێکی تەقەکردنی لە شارەدێی قوشتەپە خستەڕوو. بەپێی راگەیەنراوەکە: دوای ئەوەی لە چوارڕێیانی قوشتەپە تەقە لە …

زیاتر بخوێنەوە

سمكۆ سالار: پڕۆژەكانی مەسرور بارزانی هەڵەبجە دەگەشێنێتەوە

لەپاش دوو سەردانەكەی سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی بۆ پارێزگای هەڵەبجە، پڕۆژەكان بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكە دەستی پێكردووە، چەندین پڕۆژەی ستراتیژی و خزمەتگوزاری لە جێبەجێكردندان، چەندان پڕۆژەی تریش بڕیاریان لێ دراوە، قایمقامی پارێزگاكە دەڵێ “پڕۆژەكان هەڵەبجە دەگەشێننەوە”.سمكۆ سالار قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، ڕاگەیاند “تەواوی ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەی تایبەت بە شارەوانی، لە شۆستە، ئاوەڕۆ، …

زیاتر بخوێنەوە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران راگەیاندرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی حوزەیرانی 2025، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکوەزیران، بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەسپێشخەری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: واز لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان ناهێنین

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، شەڕی ئێران و ئیسرائیل و بارودۆخی گشتیی ناوچەکە کرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، 25-06-2025، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران؛ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا …

زیاتر بخوێنەوە

لیژنەی ئەمنیی سلێمانی: دۆخەکە هەستیارە و کاتی خۆپێشاندان نییە

لیژنەی تەناهیی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە و رای دەگەیەنێت، داواكارییەكانتان گەیشت و پێویست بە خۆپێشاندان ناكات. ئەمڕۆ سێشەم 24ـی حوزەیران، لە ئاگادارییەكی لیژنەی تەناهیی سلێمانیدا هاتووە، ئێمە لە لیژنەی تەناهیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانی و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان؛ بۆ ماف و داوا ڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتی؛  دەردەبڕین، باری …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كرد كه‌ جاسم عمێری سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.به‌ڵام میدیاكان زانیاریی زیاتر و هۆكاری ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌كه‌یان نه‌خستووه‌ته‌ ڕوو.ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوو شه‌ش ئه‌ندامی دادگای فیدڕاڵی له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌و دادگایه‌ ده‌ستیان له‌كار كێشا‌یه‌وه..‌

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: پشتیوانیی بەهێزی خۆمان بۆ ئازادیی بیروباوەڕ دووپات دەکەینەوە

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە خۆکوژییە تیرۆریستییە دەکەم کە کرایە سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق.پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەم و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم و هاوسۆزی هەموو زیانلێکەوتووانم.پشتیوانیی بەهێزی خۆمان بۆ ئازادی بیروباوەڕ دووپات دەکەینەوە و بە هەموو شێوەیەکیش تیرۆر ڕەت دەکەینەوە و دژی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەرێمی کوردستان کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی.کونسوڵی گشتیی هیندستان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بە تایبەتی لە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ئوردن دەکات بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/22 , مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە فوئاد ئەلمەجالی کونسولی گشتیی شانشینی ئوردن لە هەرێمی کوردستان کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی لە هەرێم.سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی کونسوڵی گشتیی ئوردن بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە ، هیوای سەرکەوتنشی لە ئەرکی داهاتوویدا …

زیاتر بخوێنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە

هەر لەو بارەوە دوێنێ، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئاماژەی بە بابەتی بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا کرد و گوتی: بە هەموو شێوەیەک، لە هەوڵ و کارکردنمان بەردەوامین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و بۆ ئەم مەبەستەش لەم یەک دوو ڕۆژەی …

زیاتر بخوێنەوە