بەپێی خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەم مانگەدا رۆژێك پشووی فەرمی دەبێت بۆ فەرمانبەران و تەواوی دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. ئەمڕۆ دووشەم هەشتی كانوونی یەكەم، بەپێی خشتەی پشووەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەم 25ـی كانوونی یەكەم، لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت. پشووەكە بەبۆنەی 25ـی كانوونی یەكەم یادی لەدایكبوونی حەزرەتی …
زیاتر بخوێنەوەعەبدوڵا رێشاوی:ئەمریکا هەولێر دەکاتە ناوەندی بریاری خۆی
وردەکاری لە کۆمێنتە عەبدوڵا ڕێشاوی چاودێری سیاسی دەڵێ:” قورسکردنی پێگەی هەرێم بەسەر بەغدادا و ئەم بینا گەورەیە وەک مۆرێکی فەرمی لێکدەدرێتەوە کە واشنتن بەم هەنگاوە بێمنەتیی خۆی لە بەغدا و بەشەکەی دیکەی عێراق ڕاگەیاندووە. ئەمەریکا بەم کارە سەلماندی کە ئەو لە عێراقە و بەغدا بخوازێ یا نەخوازێ دەمێنێتەوە. بە واتایەکی …
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی / 2025 تایبەت بە زیادکرنی کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە بڕگەی یەکەم لە کۆنووسی لێژنەی دەرکردن و پێداچوونە بە ڕێنماییە داراییەکان کە …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە
ئەمڕۆ هەینی 12/5، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیمارات، لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆ بووەوە.لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا.سەرۆکی حکوومەت سوپاسی …
زیاتر بخوێنەوەلیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر بۆ مەڵبەندی سێی یەکێتی: ئەو کەسانەی تۆمەتبارن، تەنها یاسا چارەنووسیان دیارى دهكات
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر، ئهمڕۆ ههینی 5ى 11ى 2025 له ڕاگهیاندراوێكدا بڵاوی كردوه كه مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر هەڕەمەکی دەستی بە ڕیزکردنی کۆمەڵێک ڕستەی بێناوەرۆک کردووە”.لیژنهكه له ڕاگهیاندراوهكهیدا نووسیویهتى: “دەمانەوێت دڵنیایان بکەینەوە کە بەتەواوی پشتگیریی سەروەریی یاسا و ڕەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکەین. هەموو ئەو کەسانەی …
زیاتر بخوێنەوەبارەگای بارزانی سەرکۆنەی تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان لە کۆیە دەکات
بارەگای بارزانی بە توندی سەرۆکۆنەی تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان لە کۆیە دەکات. بارەگای بارزانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: “زۆر بە توندی ئیدانەی کردەوەی ناڕەوای تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان دەکەین کە لە 3ی کانوونی یەکەمی 2025 لە شاری کۆیە ڕووی داوە.” ئاماژە بەوەش …
زیاتر بخوێنەوەحکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
سەردانی مێژوویی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگەی شڕناخ و دەڤەری جزیرێ و بەشداریکردنی لە سیمپۆزیۆمی مەلایێ جزیری و دەربڕینی پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لە لایەن دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەت و خەڵکی ناوچەکە لە بەڕێزیان کرا، جێگەی سوپاس و پێزانینە”. “بەڵام دواتر لێکدانەوە و خوێندنەوەی جیاواز و …
زیاتر بخوێنەوەڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە راگەیاندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیانەکان کراوە. ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە دامودەزگاکانی حکومەت دەکەین کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە
ڕۆژی چوارشەممە 3ی کانوونی یەکەمی 2025، لە هەولێر سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز مایکل ڕیگەس جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە. لەدیدارەکەدا جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان نیشاندا و پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرکەوتنی پارتی …
زیاتر بخوێنەوەوەڵامێک بۆ لێدوانەکەی باخچەلی لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ
کوردی / Kurdî / عربي بەداخەوە دەوڵەت باخچەلی لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی مەلای جزیری دیسان بەپێی عەقڵیەتی شۆڤینی دواوە و لێدوانی داوە کە دوورە لە هەموو عورفێک و خزمەتی هیچ لایەک ناکات. قسەکانی باخچەلی لەحاڵیکدایە کە هەموو ئەو وردەکارییە ئەمنی و ئەو ڕێوشوێنەی بۆ …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە