نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / دەزگای خێرخوازی بارزانی: بە بڕیاری سەرۆک بارزانی پێداویستی تەواو بۆ ٥٠٠ ماڵ لە چەمچەماڵ دابین کرا

دەزگای خێرخوازی بارزانی: بە بڕیاری سەرۆک بارزانی پێداویستی تەواو بۆ ٥٠٠ ماڵ لە چەمچەماڵ دابین کرا

سەرپەرشتیاری ھاوکاریی مەیدانی و قەیرانەکان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی دەڵێت “لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی لەکاتی ڕووداوەکە بەهانای خەڵکی چەمچەماڵەوە چووین و ٥٠٠ ماڵ تەواو پاککرانەوە و ھەموو پێداویستیان بۆ دابین کرا، سبەیش ھاوکاری دەگەیەنینە ٤٠٠ ماڵ لە کەرکووک.” 

ئیسماعیل عەبدولعەزیز، سەرپەرشتیاری ھاوکاریی مەیدانی و قەیرانەکان لە دەزگای خێرخوازی بارزانی، خۆی سەرپەرشتی تیمەکانی چەمچەماڵی دەکرد، گوتی  “لەسەر فەرمانی سەرۆک بارزانی، یەکەم دەزگا گەیشتینە چەمچەماڵ و فریای خەڵک کەوتین، ٥٠٠ ماڵ کە بۆ ئێمە دیار کرابوو هەموومان پاککردنەوە و پێداویستی ناوماڵ و خواردنی گەرمیشیان بۆ دابین کرا، کە نۆ ئایتیمی بە کوالێتی زۆر بەرز لەخۆ دەگرت، ئەمەش بە فەرمانی سەرۆک بارزانی بوو، بۆیە خزمەتێکی زۆر باشمان کردن.” 

بەپەلە

ناوەڕۆکی یەکەم کۆبوونەوەی ئەمساڵی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان لەبارەی مووچە

ەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بەپێویستی دەزانێت، حکومەتی فیدراڵ هەردوو مووچەی مانگی 11 و 12ـی 2025 و …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *