نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/2 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان , پێشوازی لە ئانو سارێلا باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ هەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
باڵیۆزی فینلاند پێزانینی خۆی بۆ هاوئاهەنگیی و هاریکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نیشان دا.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا و جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێم و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم کرایەوە.

بەپەلە

سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی پێشوازیی له‌ جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى پێشوای لە ‌هاری تیۆهاریس، جێگری وەزیری دەرەوەی یۆنان کرد. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *