نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا كرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا كرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی کۆنگرێسی ئەمەریکا کرد کە لە ئەندامانی کۆنگرێس ئادەم سمیس، مایکل باومگارتنەر، سارا جاکۆبس، وێسلی بێڵ، جۆرج وایتسایدز و شاندی یاوەریان پێکهاتبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا.

شاندی کۆنگرێس کورتەیەکیان له‌بارەی ئامانجی سەردانەکەیان خستەڕوو و ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کرد و پشتیوانيی ئەمەریکایان بۆ هەرێم دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و پشتگیریی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەربڕی. هەروەها تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە بوارەکانی وزە و کارەبا و سیستەمی بانکی.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا کردەوە.

پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، هەروەها گۆڕانکارییەکانی سووریا و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوون.

بەپەلە

ژمارەی کوژراوانی تەقینەوەکەی ئێران گەیشتە 18 کەس

رۆژی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025 حوسێن ساجیدینیا، بەڕێوەبەری دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی قەیران رایگەیاند؛ ژمارەی کوژراوانی رووداوەکە …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *