بافڵ تاڵەبانی دووای ئەوەی دادگای هەولێر پۆستی هاوسەرۆکی بۆ لاهوور جەنگی گەڕاندەوە، دەستی بۆ جوڵەی مەترسیدار دژ بە لاهوور جەنگی لە دان بەسەر باخەکەی و دەستگیرکردنی دوو شۆفێری خێزانەکەی و بردنی سەیارەکانی و پاشان بەهێز دوو ئۆتۆمبێلی نوسینگەی لاهوور و ئەندامێکی سەرکردایەتی نزیک لاهوور.
لاهوور جەنگی توڕە بووە و خاوەنی هێزی دووپشکە هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز دەکات دژ بە هێزەکانی بافڵ تاڵەبانی، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کاتی جوڵاندنی هێزی دیاری کردووە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە لارەزارەوە دەڵێ، لاهوور جەنگی توڕەیە لە جوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی دژ بە خۆی و کەسە نزیکەکانی بۆیە لێرەوە هێز دەجوڵێنێ.
سەرچاوەکە دەڵێ، لاهوور جەنگی هێزی دووپشکی خستووەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشی و لێرە بەدوواوە وەڵامی توندیان بۆ هێزەکانی بافڵ تاڵەبانی هەبێت.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، جوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی بەردەوامبێ، لاهوور جەنگی هێز بەکار دەهێنێت و مەترسی جدی لەسەر شەڕی کۆڵان بەکۆڵانی سلێمانی هەیە.