وتەبێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند، جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئەمریکا توشی ئەوجۆرەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە کە بەشێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە و له ئێستاشدا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره و رۆژێکی پڕ لە کار و سەرقاڵی بەڕێوەبردوە.
ژان پیێر، وتەبێژی کۆشکی سپی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن رایگه‌یاند، ”سەرۆک بایدن بە سوکی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوە، ئه‌و جۆره‌ی كه به خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه، سه‌رۆك ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رگرتوه و هه‌روه‌ها دوجار ده‌رزی به‌هێزكردنی به‌رگری وه‌رگرتوه”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سه‌رۆك بایدن نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه‌ی به سوكی له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتوه، به‌ڵام بە گوێرەی ڕێنماییەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و ڕێگری‌کردن لە نەخۆشییەکان لە ناو کۆشکی سپی خۆی کەرەنتینە کردوە، ئەرکەکانی خۆی بە تەواوەتی ڕادەپەرێنێت و بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ستافەکەیدا کردوە.