
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر، ئهمڕۆ ههینی 5ى 11ى 2025 له ڕاگهیاندراوێكدا بڵاوی كردوه كه مەڵبەندی سێی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بە شێوەیەکی زۆر هەڕەمەکی دەستی بە ڕیزکردنی کۆمەڵێک ڕستەی بێناوەرۆک کردووە”.
لیژنهكه له ڕاگهیاندراوهكهیدا نووسیویهتى: “دەمانەوێت دڵنیایان بکەینەوە کە بەتەواوی پشتگیریی سەروەریی یاسا و ڕەچاوکردنی بنەماکانی مافی مرۆڤ دەکەین. هەموو ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارن، تەنها لە ڕێگای یاساوە چارەنووسی تۆمەتەکانیان دیاری دەکرێت و ڕێگا لە بەردەم هەر لیژنەیەکی نێودەوڵەتی (نوێنەرایەتیی وڵاتان، کونسوڵخانەکان، نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ) کراوەیە بۆ بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوەکاندا. بەلام ئایا ئێوەش پابەندن بەم پرەنسیپانە و برواتان بە ئەوە هەیە کە باسی دەکەن؟”.
ههروهها هاتووه: “ئێوە بەبێ گەڕانەوە بۆ دام و دەزگا فەرمییەکان و وەرگرتنی مۆلەتی پێشوەخت هەلکوتانە سەر هوتێل و کوشتنی خەلک و گرتنی سەرکردە سیاسیەکان و لێدانی هاوڵاتیانتان کردووەتە نەریت”.
له درێژهى ڕوونكردنهوهكهدا لیژنهى ئهمنی ههولێر دهڵێت: “هاوکار جاف تیرۆر کرا و بەڵگەی پێویست خرانە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری، بەڵام بە پێچەوانەوە ئێوە داڵدەی بکەرانی ئەو کەیسەی تیرۆرکردنتان دا و جورئەتی رادەستکردنیان ناکەن بو ئەوەی راستی تێوەگلانی بەرپرسەکانتان بشارنەوە”.
سهبارهت به ڕووداوهكانى پێشترى سلێمانى، لیژنهكه دهڵێت: “بە بێ وەرگرتنی مۆلەت، تانک، زرێپۆش، درۆن و چەکی قورستان بەکارهێنا و هێرشتان کردە هوتێل لالەزار. لەو هێرشەتاندا، لە ناو جەرگەی شار چەندین هاوڵاتی بوونە قوربانی، ماڵی هاوڵاتیان و هونەرمەندانتان تێکدا بە بێ ئەوەی رەچاوی مافی مرۆڤ و یاساکان بکەن”.
لەبارەی تۆمەتبارانی ئاژاوەگێڕییەکەی چەند روژی رابردوو لە قەزای خەبات، لیژنهكه جهخت دهكاتهوه: “ئەو کەسانەی کە دەستگیر کراون وەکو تۆمەتبار مامەڵەیان لەگەل کراوە. ئەگەر ئێوە خۆتان بە هاوبەش لە کردەوەکانیان دەزانن ئەوە جێگای نائومێدییە. وە ئەگەر تێوەنەگلاون دەبێت سوپاسگوزار بن و بە جێ بەجێ کردنی یاسا شەپرزە نەبن”.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە