
بارەگای بارزانی بە توندی سەرۆکۆنەی تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان لە کۆیە دەکات.
بارەگای بارزانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە: “زۆر بە توندی ئیدانەی کردەوەی ناڕەوای تێکدان و شێواندنی قەبر و کێلی گۆڕستانی کریستیانەکان دەکەین کە لە 3ی کانوونی یەکەمی 2025 لە شاری کۆیە ڕووی داوە.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “ئەمە کردەوەیەکی ناڕەوایە و دوورە لە دابونەریت و کولتووری پێکەوەژیان و برایەتی و تەبایی گەلەکەمان و هەروەها نامۆیە بە کۆمەڵگەی کوردستانی.”
ئەوەش خراوەتە روو: “پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کارە قێزەوەنە بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیێنن و پێویستە ڕێگە لەمجۆرە کردەوانە و هەر کردەوەیەک بگیرێت کە فەرهەنگی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی و تەبایی گەلی کوردستان دەکاتە ئامانج.”
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە