نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ڕاگەیاندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

لە راگەیاندراوەکەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو کارە نابەجێ و تێکدەرانە دەکەین کە لە قەزای کۆیە دژی چەند گۆڕێکی خوشک و برا کریستیانەکان کراوە. ئەم کردەوەیە، بە هەموو شێوەیەک شەرمەزار دەکەین و داواش لە دامودەزگاکانی حکومەت دەکەین کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویست بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و سزادانیان.هەروەها گۆڕستانەکەش، لە سەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێتەوە.”

ئاماژە بەوەش کراوە: “کریستیانەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن و هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە، مەڵبەند و نموونەیەکی گەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکان بووە و ڕێگەش بە هیچ کەسێک نادەین ئەو دۆخە تێک بدات.”

بەپەلە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە

ئەمڕۆ هەینی 12/5، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیمارات، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *