نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / وەزارەتی کارەبا بۆ هاووڵاتییان: هەوڵ دەدەین بە زووترین کات کارەبا بگەڕێنینەوە بۆ ناو ماڵەکانتان

وەزارەتی کارەبا بۆ هاووڵاتییان: هەوڵ دەدەین بە زووترین کات کارەبا بگەڕێنینەوە بۆ ناو ماڵەکانتان

وەزارەتی کارەبا لەباری هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و پچڕانی کارەبای شار و شارۆچکەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و دڵنیایی بە خەڵک دا، کە هەوڵ دەدەن بەزووترین کات کارەبا بگەڕێننەوە.

ئەمڕۆ هەینی 28ی 11ی 2025، وەزارەتی کارەبا ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سوپاسی یەکە بە یەکەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بەرامبەر ئارامی و خۆڕاگرییان لەم کاتە سەختەدا.

دەشڵێ: “ئەمە هێرشێکی تیرۆریستی بوو دژی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە وەزارەتی کارەبا، شانبەشانی هەریەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و هێزە ئەمنییەکان و دانا غاز، هەوڵەکانمان چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنان ئاسایی ببێتەوە و بەزووترین کاتیش کارەبا بگەڕێتەوە نێو سەرجەم ماڵ و فرۆشگا و کارگەکان، چونکە گەورەترین ئامانجمان سەلامەتی و ئاسوودەیی هاووڵاتییانی خۆمانە.”

وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوەش دەکات، کە “لە حاڵەتی هەبوونی هەر پێشهاتێکی نوێش، بەزووترین کات ئاگادارتان دەکەینەوە.”

بەپەلە

وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *