نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / یۆنامی: نابێت دەستدرێژی بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی قبوڵ بکرێت

یۆنامی: نابێت دەستدرێژی بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی قبوڵ بکرێت

یونامی لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی پەرەسەندنە ئەمنییەکان خستووەتە ڕوو و ئاماژەی بەوە داوە،  ئەو هێرشە جگە لەوەی زیان بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی عێراق دەگەیەنێت، هاوکات هەڵگری پەیامێکی نەرێنی و مەترسیدارە کە ڕاستەوخۆ دژایەتیی چەمکی فیدراڵیزم دەکات لە وڵاتەکەدا.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا، نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەکات ڕێوشوێنی پێویست و گونجاو بگرنەبەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییانە بکرێت، چونکە بە بڕوای ئەوان هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنی بە هیچ شێوەیەک پاساو هەڵناگرێت.

هاوکات یونامی پشتیوانی و دەستخۆشیی خۆی بۆ هەنگاوی پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، بە ئامانجی ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەنجامدەرانی هێرشەکە و ڕادەستکردنیان بە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی

بەپەلە

وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *