نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێری دانا

سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێری دانا

* ئەم پڕۆژە گرنگ و ناوازەیە بــاشــتریــن ســەرچــاوەیــە بــۆ ئــاودێــریی پـــــــارک و ســـــــەوزایـــــــی و نەهێشتنی فشار لەسەر ئاوی ژێ زەوی و یارمەتیدەریش دەبێت لە پاراستنی پاک و خاوێنیی سەرچاوەکانی ئاوی پارێزگاکانی تری عێراق بە گشتی كە دەكەونە سەر ڕێڕەوی ڕووبارەكان، بە تایبەتی رووباری دیجلە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێری دانا. پڕۆژەکە بە گوژمەی 579 ملیۆن دۆلار لە سەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار و لەلایەن کۆمپانیای ئاوزان جێبەجێ دەکرێت. سەرۆکی حکومەت لە ڕێورەسمەکەدا گوتارێكی پێشكەش كرد و دواتریش وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە. لە گوتارەكەیدا، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە گرنگیی پڕۆژەكە لە پاراستنی سەرچاوەكانی ئاوی سەرزەوی و ڕۆڵی لە ڕێگریكردن لە پیسبوونی ئاوی ژێر زەوی و تەنانەت ڕۆڵی پرۆژەكە لە پاكڕاگرتنی سەرچاوەكانی ئاوی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و بە تایبەتیش ڕووباری دیجلە كرد.
هەروەك باسیشی لەوە كرد كە ئەمڕۆ ئاو لە عێراق و ناوچەكەدا بووەتە كێشەیەكی گەورە، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان زووتر دەستی بە چەند پرۆژەیەكی گرنگ كردووە لە بواری دابینكردن و پاراستنی ئاو و ژینگەپارێزی، لەوانەش دروستكردنی بەنداو و پۆند و گەیاندنی ئاو بۆ ناو شارەكان و ناوچەكانی دەوروبەریان.  دوای ڕێورەسمەکە ، سەرۆکی حکومەت لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا ، بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق گوتی، ئێمە وەكوو لایەنێكی بەشدار لە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق، بەرنامە و مەرجی ئێمە ئەوە دەبێت كە ئەجێندای حكوومەت چییە لە ڕووی جێبەجێكردنی دەستوور و هەموو ئەو ماددانەی كە گرنگن، بە تایبەتی بۆ هەرێمی كوردستان، كەواتە بۆ ئێمە ئەجێندای حكوومەتی داهاتوو زۆر گرنگ دەبێت.“
لەبارەی ئەوەی ئاخۆ كەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەغداوە دەنێردرێت، سەرۆكی حكومەت ڕایگەیاند: مووچەی مانگی نۆ زۆر دواكەوتووە كە هیچ پاساوێك نەبووە، دەبێ ئەم پرسیارە لە بەغدا بكەن، چونكە بەڕاستی دواخستنی ناردنی مووچە هیچ پاساوێكی نییە، چونكە هەرێمی كوردستان هەموو پابەندبوونەكانی خۆی بە مووچە و دابینكردنی ئەو بەشەی دەكەوێتە سەر هەرێمی كوردستان جێبەجێ كردووە، بۆیە هیچ پاساوێك نییە بۆ دواخستنی ئەم مووچەیە، نەك هەر ئەم مووچەیە، هەموو مووچەكانی ئەمساڵ.“ سەبارەت بەوەی كەی گەڕی دانوستانەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات، سەرۆكی حكومەت گوتی : ”ئێمە پێشتریش ئامادەبووین هەروەكوو چەندین جار گوتوومانە كە دەمانەویست هەر دوای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان حكوومەتێكی كارا و هەمەلایەنە پێك بێت، ئەوانەی سەركەوتوو بوون لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پێمان خۆش بوو بەشدار بن لە پێكهێنانی حكوومەت، بەڵام هەندێكیان پێیان خۆش بوو وەك ئۆپۆزسیۆن بن و بەشداریی نەكەن، ئەوانەی دەیانویستیش بەشداریی لە حكوومەت بكەن، بەداخەوە تاكوو ئێستا دیار بوو، کە نامەوێ بچمە ناو وردەكارییەكان یان هۆكارەكان چین کە بەشداریان نەکرد ، بەڵام دوای ئەم هەڵبژاردنەی عێراق، هەلومەرجێكی نوێ هاتووەتە پێشەوە، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆ و هیوادارین بتوانین حكوومەتێك پێك بهێنین كە لە ئاست متمانەی خەڵك بێ و بۆ بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان بێ.“
ئەمەش دەقی گوتارەكەیەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە:
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان  خوشك و برایانی بەڕێز و خۆشەویست ئامادەبووانی هێژا
زۆر زۆر بەخێر بێن، خۆشحاڵم كە لەگەڵتان لێرەم و ئامادەین بۆ دانانی بناخەی ئەم پرۆژە گەورەیە.
ئـــــەمـــــڕۆ بـــــەردی بـــــناخـــــەی پـــــڕۆژەیـــــەکـــــی دیـــــکەی گـــــرنـــــگ لـــــە شـــــاری هـــــەولـــــێر دادەنــێین کــە وێســتگەی چــارەســەرکــردن و پــاکــکردنــەوەی ئــاوی ئــاوەڕۆیــە. کــە وەزارەتــی شــارەوانــی و گــەشــتوگــوزار بــە هــاوکــاریی کــۆمــپانــیای (ئــاوزان) ئەنجامی دەدات.  هەروەها بریارە یەکێک لەو هەشت یەکەیەی كە لەم پرۆژەیە بە سوپاسەوە لەلایەن ئاژانسی (جایکا)ی ژاپۆنی جێبەجێ بکرێت، هەروەك دیارە ئەم پرۆژەیە لە هەشت یەكە پێكهاتووە، یەكێك لەو یەكانە هیوادارین كە ئاژانسی (جایكا)ی ژاپۆنی جێبەجێی بكات و هیوادارین لە كاتێكی زوودا ئەوانیش دەست بە كارەكانیان بكەن.
ئــەم پــڕۆژە گــرنــگ و نــاوازەیــە، ڕێــگريــی لــە تــێکەڵــبوونــی ئــاوی ئــاوەڕۆ لــەگــەڵ ســــەرچــــاوە ســــروشــــتییەکــــان و ئــــاوی ژێــــر زەوی و پیســــبوون و نــــەخــــۆشــــییە گــــــوازراوەکــــــانــــــی ئــــــاو دەکــــــات.

بەپەلە

وەزارەتی دارایی: کرێی وانەبێژی مامۆستایان زیاد دەکرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاند، ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 17) ی ساڵی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *