ناتەنیاهو : ژمارەیەکی زۆری سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی تەلەفۆنیان بۆ کردووە و پیرۆزبایی سەرکەوتنیان لێ کردووە

17 Apr 2019

avatar

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نهێنییەکی ژمارەیەک سەرکردە و سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی ئاشکرا دەکات.



بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ئاهەنگێکی پارتەکەیدا (لیکۆد)، رایگەیاندووە، ژمارەیەک سەرۆکی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی تەلەفۆنیان بۆ کردووە و پیرۆزبایی سەرکەوتنیان لێ کردووە.



بنیامین نەتانیاهۆ هەروەها رایگەیاندووە، ئەو پیرۆزباییکردنانە بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی گشتیی ئیسرائیل نیشانەی ئەوەیە ”ئیسرائیل بووەتە هێزێکی گەورەی جیهانی“ و دەرگایەکیش بەڕووی ”داهاتووێکی باشتر“ دەکەنەوە.



رۆژی سێشەممە 9-4-2019، هاووڵاتییانی ئیسرائیل بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمان (کنێست)ی وڵاتەکەیان، روویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد و دەنگیان دا.



بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، بنیامین نەتانیاهۆ توانیویانە 65 کورسیی پەرلەمان مسۆگەر بکەن و رکابەرە سەرەکییەکەشی توانیویەتی 45 کورسی بەدەست بهێنێت.



سیستەمی حوکمڕانیی ئیسرائیل پەرلەمانییە. پەرلەمانی ئەو وڵاتە، کە بە کنێست ناسراوە، لە 120 ئەندام پێک دێت، ئەرکی داڕشتنی یاساکا و چاودێریکردنی حکوومەتە.

راپۆت