كچه‌زایه‌كی سه‌دادم حوسێن كاتێك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماربوو داوای كرد خانه‌واده‌كه‌مان ببێنێت داواكه‌یمان ڕه‌تكرده‌وه‌

15 Apr 2019

avatar

كچه‌زایه‌كی سه‌دادم حوسێن كاتێك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماربوو داوای كرد خانه‌واده‌كه‌مان ببێنێت داواكه‌یمان ڕه‌تكرده‌وه‌ 


دوای ئەوەی رژێمی پیشووی عێراق بە سەكردایەتی سەدام حسێن زیاتر لە 182 هەزار كوردی جینۆسایدكرد, لە ساڵی 2003 لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بەسەركردایەتی ئەمریكا رووخا, ئەگەر چی زولمێكی زۆری لە گەڵی كورد كرد, بەڵام كچەزای سەدام ئاشكرای دەكات كە جەلال تاڵەبانی داوای كردووە خانەوادەی سەدام ببینێت و پێشوازان لێبكات.


حەریر حسێن كامل كچەزای سەدام حسێن دیكتاتۆری پێشووی عیراق ئاشكرایكرد، دوای رووخانی بەغدا خانەوادەی باپیرەی داواكارییەكی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان رەتكردوەتەوە بۆئەوەی پێشوازییان لێبكات.


حەریر حسێن كامل بەئاژانسی “روسیا الیوم”ی وتوە “لەوكاتەی بەغدا لە 9-3-2003 رووخا، جەلال تاڵەبانی كە دواتر بوە سەرۆك كۆماری عیراق، داوای كرد پێشوازی لەخانەوادەی سەدام حسێن بكات، بەڵام داواكاریەكەی رەتكرایەوە.


ئەو كچەزایەی سەدام حسێن رونیكردوەتەوە، یەكێك لەگەورەترین هەڵەكانی سەدام حسێن ئەوەبوو زۆر پشتی بەخانەوادەكەی بەستبوو، ئەوەش بووەهۆی ئەوەی زیان بەخۆی و بەخانەوادە و بازنەی چواردەوریشی بگەیەنێت، گەلی عیراقیش بەهۆی چەند ئەندامێكی خانەوادەی سەدامەوە ئازاری زۆریان چەشت.

راپۆت