به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان پێویست ناكات له‌وه‌ زیاتر چاوه‌ڕێ یه‌كێتی بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت

15 Apr 2019

avatar

به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان پێویست ناكات له‌وه‌ زیاتر چاوه‌ڕێ یه‌كێتی بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت


ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان ڕای گەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ”هەر ڕۆژەو بیانووێک دەگرێت“، ئەگینا ”بەپێی پشکی هەڵبژاردن چیت بەردەکەوێت، هەر ئەوەیە.


ئەمیری حاجی کەمال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە شاری سۆران، ڕاگەیاند: ”ئەجێندەی یەکێتی شاراوەیە و لێی تێناگەین، هەر ڕۆژەو بیانووێک دەگرێ، نازانم کات دەکوژن یان بەڵێنیان بە شوێنێک داوە، ئەگینا ئەوە چەندین جارە ڕێککەوتن دەکرێت، جێبەجێنەکردنی ئەو ڕێککەوتنانەش هۆکاری نەمانی متمانەیە.


بەرپرسەکەی گۆڕان پێیوایە کە لایەنەکان بەپێی پشکی هەڵبژاردن چییان بەردەکەوێت، ”هەر ئەوەیە“ و پێویست بە کات کوشتن ناکات.


لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتیشەوە ئەوەی نەشاردەوە کە ”هەقوایە لەوە زیاتر چاوەڕوانی یەکێتی نەکەین.

راپۆت