به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان په‌له‌مان له‌گه‌ڵ پارتی حكوومه‌ت پێكبهێنین

15 Apr 2019

avatar

به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان په‌له‌مان له‌گه‌ڵ پارتی حكوومه‌ت پێكبهێنین


ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رای دەگەیەنێت، رێككەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە دوای چەندان كۆبوونەوە گەیشتوو بە ئەنجام و پێوەی پابەندین و هەڵوەشاندنەوەی ئەستەمە.


نەسرەدین مەحموود ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، راگەیاند، رێككەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان لە دوای چەندان كۆبوونەوەی شاندی دانوستانكاری هەردوولا دروستبووە، هەردوولا لە مافی خۆیان هاتنە خوار تا گەیشتنە ئەو ڕێككەوتنە. 


زیاتر گوتی، رێككەوتنەكە بووە‌ هۆی رێكخستنی پێوەندییەكانی نێوان گۆڕان و پارتی و ئەوەی كێشەی دروستكردووە لایەنەكانی ترە نەك رێككەوتنەكەی ئێمە، چونكە رێككەوتنی هەردوولامان بە خواستی خۆمان كراوە و لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی كوردستانە.


بەرپرسەكەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، بزووتنەوەی گۆڕان و پارتی پابەندی رێككەوتنەكەی خۆیانن بۆ دروستبوونی خێرایی كابینەی نوێی حكوومەت رێكمەوتنێكی باشمان ئەنجامدا، بۆیە بزووتنەوەی گۆڕان نایەوێت ئەو رێككەوتنە هەڵوەشێتەوە.

راپۆت