به‌په‌له‌: پۆسته‌كه‌ی یه‌كێتیی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ كوڕێكی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌درێت

15 Apr 2019

avatar

به‌په‌له‌: پۆسته‌كه‌ی یه‌كێتیی له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌ كوڕێكی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌درێت


ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە یەکێک لە کوڕەکانی کۆسرەت رەسووڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی حزبەکەی، پۆستێکی ئەمنیی باڵا لە هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.


 


شەمۆل ئەشین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاند، یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی و تەنیا واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەی نێوانیان ماوە.


 


ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دۆزینەوەی میکانیزمێکی هاوبەش لە گفتوگۆ دان.


 


بە گوتەی پەرلەمانتارەکەی یەکێتی، پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە قوباد تاڵەبانی دەدرێت و پۆستێکیش لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ یەکێتی دەبێت و ”دەربازی کۆسرەت رەسووڵ عەلی لەو پۆستە دادەنرێت.

راپۆت