سەعدی پیرە:بەیانی ڕێکەوتنی کۆتایی لەسەر حکومەت دەکرێت

15 Apr 2019

avatar

سەعدی پیرە:بەیانی ڕێکەوتنی کۆتایی لەسەر حکومەت دەکرێت


سەعدی پیرە بەرپرسی پێوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستتان ئاشكرای دەكات سبەی ڕێكەوتن بۆ پیكهێنانی حكوومەت كۆتایی دێت.


 سەعدی ئەحمەد پیرە بەرپرسی پێوەندییەكانی یەكێتی لە گفتوگۆییەكی ڕۆژنامەوانی ڕای گەیاند، هۆكاری دواكەوتنی واژووكردنی پڕۆتۆكۆلی پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر داوای پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، چونكە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان تەواویان نەكردووە دیارە نیگەرانیەك هەیە پێم وایە سبەی سێشەم ئەو بابەتە كۆتایی پێدێت.


بەپرسی پێوەندییەكانی یەكێتی گوتی، هەبوونی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم لە پشكی یەكێتی كۆتایی هاتووە، لانی كەم ئەوەی یەكێتی جێگری دووەم نیە، چونكە لە "پڕۆژە یاسای هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم"دا هاتووە كە سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت جا لەماوەی  15 ڕۆژ دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم كار و بەرپرسیارێتی جێگرەكان دیاری دەكرێت، بەڵام لەجێگرەكان نەنوسراوە یەكەم و دووەم.


زیاتر ڕوونی دەكاتەوە، بۆ ئێمە و پارتی هەبوونی جێگرێك بۆ سەرۆكی هەرێم لە پشكی یەكێتی كۆتایی هاتووە، باشترە لەسەر نیگەرانیییكانی گۆڕان لەوبابەتە پرسیار لە خۆیان بكرێت، چونكە ئەوە پێوەندی نەما بە ئێمەوە لای ئێمە كۆتایی هاتووە.

راپۆت