به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی له‌ داقوق ده‌ستگیركرا

14 Apr 2019

avatar

به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی له‌ داقوق ده‌ستگیركرا


به‌هۆی سكاڵا لێكردنی عه‌ره‌به‌كانی داقوق له‌ كارگێڕێكی مه‌لبه‌ندی یه‌كێتی له‌ داقوق ده‌ستگیر ده‌كرێت و ئێستا لای پۆلیس له‌ زیندانه‌،هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئازاد كردنی بێئه‌نجام بووه‌.



ئیدریس حاجی عادل کارگێری مەڵبه‌ندی یەکیتی نیشتیمانی كوردستان بەهۆی سکاڵای عەرەبەکان دەستگێرکراوه‌ له‌ ئێستادا له‌ زینداندایه‌ و ئازاد نه‌كراوه‌.



به‌پێ زانیارییه‌كان:به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وبه‌رپرسه‌ی یه‌كێتی كاری خه‌راپه‌ی له‌و سنوره‌ كردووه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی داقوق سكاڵای لێكراوه‌ و ئێستا له‌ زینداندایه‌ و ئازاد نه‌كراوه‌.



به‌پێ زانیارییه‌كان:ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بۆ ئازادكردنی بێئاكام بوون و دادگا ئاماده‌نه‌بوه‌ ئازادی بكات و سكاڵا كه‌ره‌كانیش سكاڵاكانیان له‌سه‌ری ناكێشنه‌وه‌.

راپۆت