به‌رپرسێكی پارتی:كه‌سانی نوێ له‌وه‌زاره‌ته‌كان داده‌نێن

11 Apr 2019

avatar

به‌رپرسێكی پارتی:كه‌سانی نوێ له‌وه‌زاره‌ته‌كان داده‌نێن


به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایانگه‌یندووه‌ كه‌سانی نوێ له‌ پشكی خۆی بۆ وه‌زاره‌ته‌كان داده‌نێت و كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی به‌ر حیزبه‌كه‌ی ده‌كه‌ون پڕخزمه‌ت گوزار و چالاكبن

به‌رپرسێكی پارتی ڕایگه‌یاندووه‌:" پارتی ته‌واوی ستافه‌كه‌ی له‌ حكومه‌ت ده‌گۆڕێت و ده‌موچاوی نوێ كه‌سانی لێهاتوو ده‌كاته‌ وه‌زیر ده‌یه‌وێت ئه‌و وه‌زیرانه‌ی به‌ر پارتی ده‌كه‌ون له‌ چوار ساڵی ئاینده‌ باشترن خزمه‌ت گوزاری پێشكه‌ش به‌ هاوڵاتیان بكه‌ن.


پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ ته‌واوی ستافی له‌ حكومه‌ت ده‌گۆڕێت و كه‌سانی نوێ و لێهاتو ده‌كاته‌ وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و مدیرعامه‌كان.


هه‌ر به‌پێ زانیاریه‌كان گۆڕان كاریه‌كانی پارتی له‌ حكومه‌ت سوپڕایز ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.

راپۆت