به‌رپرسێكی باڵای كۆمه‌ڵ ئیسلامی:ئێران به‌رهه‌م ساڵح كرد به‌ سه‌رۆك كۆمار

14 Mar 2019

avatar

به‌رپرسێكی باڵای كۆمه‌ڵ ئیسلامی:ئێران به‌رهه‌م ساڵح كرد به‌ سه‌رۆك كۆمار 


به‌رپرسێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌:ئێرانییه‌كان دووای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2-5 شكستی به‌رهه‌م ساڵح له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح قسه‌ ده‌كه‌ن،پێده‌ڵێن ئه‌گه‌ربێت و بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو یه‌كێتی ده‌ت كه‌ین به‌سه‌رۆك كۆماری عێراق.


به‌رپرسێكی باڵای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه‌ نه‌ی ویست ناوی بڵاو بكرێته‌وه‌،ڕایگه‌یاندووه‌:"نوێنه‌رێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له‌ سلێمانی له‌ گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ پاڤڵ تاڵه‌بانی و به‌رهه‌م ساڵح كۆبونه‌وه‌یه‌كی نهێنی ئه‌نجامده‌ده‌ن،له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی.


هه‌ر به‌پێ وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی بالای كۆمه‌ڵ ده‌ڵێ:"پاش كۆبونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ پاڤڵ تاڵه‌بانی،ڕێكه‌وتن ده‌كه‌ن له‌ باره‌ی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆ هاوپه‌یمانی ئه‌و حیزبه‌ی خۆی دروستی كردووه‌،گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو یه‌كێتی.


به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ وتوشیه‌تی:"ئێران دڵنیایی دابوو به‌ به‌رهه‌م ساڵح كه‌ یه‌كێتی ڕازی به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی ئه‌وه‌ تاكه‌ كاندیدی ئه‌و حیزبه‌بێت بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.


زیتر وتویه‌تی:"پێش ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به‌ فه‌رمیی له‌ هۆڵی په‌رله‌مانی عێراق به‌رهه‌م ساڵح ببێته‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق،ئه‌وه‌ ئێران له‌ سلێمانی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح دیاری كرد.

راپۆت