هۆشیار زێباری:به‌رهه‌م ساڵح هه‌ولی زۆر ده‌دات چاوی به‌ سه‌رۆك بارزانی بكه‌وێت

13 Mar 2019

avatar

هۆشیار زێباری:به‌رهه‌م ساڵح هه‌ولی زۆر ده‌دات چاوی به‌ سه‌رۆك بارزانی بكه‌وێت


به‌رپرسێكی باڵای پارتی ڕایگه‌یاند،به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق چه‌ندین جار داوای كردووه‌ چاوی به‌ سه‌رۆك بارزانی بكه‌وێت به‌ڵام داواكانی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه‌.


هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕایگه‌یاند:"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق چه‌ندین هه‌وڵی داوه‌ چاوی به‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بكه‌وێت به‌لام هێشتا دیداری سه‌رۆك بارزانی بۆ ڕێكنه‌خراوه‌.


هۆشیار زێباری وتیشی:"به‌رهه‌م ساڵح له‌ ڕێگه‌ی كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كانی  عێراقی و كوردستانی و وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه‌ هه‌وڵی داوه‌ له‌ڕێگه‌یانه‌وه‌،دیداری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بۆ ڕێكبخرێت به‌ڵام تائێستا ڕیگه‌ی نه‌دراوه‌ چاوی به‌ سه‌رۆك بارزانی بكه‌وێت.


زێباری ده‌ڵێ:"له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق بانگێشت ده‌كرێن و ئه‌و كاتیش به‌رهه‌م ساڵح ده‌توانێت بێته‌ هه‌ولێر به‌شداری مڕاسیمی سوێندخواردنی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی هه‌رێم بێت.

راپۆت