باره‌گای:ئاسایش ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ سلێمانی داخست

13 Mar 2019

avatar

باره‌گای:ئاسایش ته‌ڤگه‌ری ئازادی له‌ سلێمانی داخست


هێزێكی ئاسایشی سلێمانی بارەگای تەڤگەری ئازادیان لە سلێمانی داخست و وتەبێژی ئەو حزبەش رایدەگەینێت، ئەو هێزە هیچ بیانویەكیان نەبووە بۆ داخستنی بارەگەكەیان.


 تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادی ،رایگەیاند، لە لایەن هێزێكی ئاسایشەوە هەڵكوتراوەتە سەر بارەگای تەڤگەری ئازادی و دەرگای بارەگەكەیان داخستووە، ئەو هێزە نەهیچ نوسراوێكیان پێ بووە، نە هیچ بیانویەكیشیان هەبووە بۆ داخستنی بارەگاكەیان.


 باسی لەوەشكرد، لەبەرامبەر ئەو كارە بێدەنگ نابن و هەڵوێستیان دەبێت، هەموو رێكارێكی مەدەنی دەگرنە بەر.

راپۆت