واشنتن: توركیا ناتوانێ هه‌م موشه‌كی ئه‌مریكیی هه‌بێت و هه‌م موشه‌كی رووسیی

9 Mar 2019

avatar

واشنتن: توركیا ناتوانێ هه‌م موشه‌كی ئه‌مریكیی هه‌بێت و هه‌م موشه‌كی رووسیی

ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ڕه‌ و واشنتن هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر به‌های لیره‌ی توركیی

مه‌یلی توركیا بۆ كڕینی موشه‌كی پاتریۆتی ئه‌مریكیی له‌لایه‌ك و هه‌روه‌ها كڕینی سیسته‌می به‌رگریی دژه‌ موشه‌كیی ئێس 400ـی رووسیی له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بووه‌ته‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكیی له‌ نێوان واشنتن و ئه‌نقه‌ڕه‌، ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكا رازیی نه‌بێت به‌وه‌ی توركیا هه‌ردووك سیسته‌می موشه‌كیی بكڕێت و ده‌ڵێت ته‌نیا ده‌توانێ ببێته‌ خاوه‌نی یه‌كێكیان.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ حكومه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان واده‌ی دیاریكراوی واشنتنی بۆ بڕیاردان ده‌رباره‌ی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی دژه‌ موشه‌كیی پاتریۆت بێوه‌ڵام هێشتووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها پێداگریی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامدانی ته‌واوه‌تیی گرێبه‌ستی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ رووسیا جیا له‌ بێبه‌ش بوونی ئه‌نقه‌ڕه‌ له‌ كڕینی موشه‌كی پاتریۆت، پێده‌چێت ببێته‌ هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشی فڕۆكه‌ی " ئێف 35 "ـی ئه‌مریكیی به‌ ئه‌نقه‌ڕه‌.

ته‌نانه‌ت " خلوسی ئاكار " وه‌زیری به‌رگریی توركیاش وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌مریكییه‌كان وتی: به‌ دووری ده‌زانم كۆنگرێسی ئه‌مریكا په‌سندی بكات موشه‌كی پاتریۆتمان پێبفرۆشێ، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ وا سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ستی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی ئێس 400 له‌ رووسیاین.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ پشتبه‌ستن به‌ یاسای " به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دوژمنانی ئه‌مریكا " رێگه‌ له‌ فرۆشتنی چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌ توركیا ده‌گرێت و جیا له‌مه‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ڕه‌ و واشنتن هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر به‌های لیره‌ی توركیی.

راپۆت