به‌رهه‌م ساڵح:نامه‌یه‌كی داوای لێبوردن له‌پارتی ده‌دات به‌ هۆشیار زێباری

28 Feb 2019

avatar

به‌رهه‌م ساڵح:نامه‌یه‌كی داوای لێبوردن له‌پارتی ده‌دات به‌ هۆشیار زێباری


به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ پشكی باڵی خیانه‌ت كاری یه‌كێتیی نامه‌یه‌كی داوای لێبووردن له‌ پارتی ڕاده‌ستی هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات،داوا ده‌كات سه‌ردانی هه‌ولێر بكات.


به‌پێ زانیارییه‌كان به‌ چركه‌ دراوه‌،به‌رهه‌م ساڵح له‌ كۆبونه‌وه‌ی ڕاوێژكاری عێراق چاوی به‌ هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كه‌وێت و داوا ده‌كات سه‌ردانی هه‌ولێ بكات و وه‌ك سه‌رۆك كۆمار پارتی پێشوازی لێبكات.


پارتی دیموكراتی كوردستان تا ئێستا به‌فه‌رمیی به‌رهه‌م ساڵح ووه‌ك سه‌رۆك كۆمار له‌ پشكی كورد نه‌ناساندووه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكات و ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی لای به‌رهه‌م ساڵح دروستكردووه‌،پێگه‌كه‌ی لاواز بووه‌.


به‌پێ زانیارییه‌كان به‌رهه‌م ساڵح،نامه‌یه‌كی ناردووه‌ بۆ پارتی و داوای لێبووردنی كردووه‌،تێدا هاتووه‌ ده‌مه‌وێت سه‌ردانی هه‌ولێ بكه‌م داوا ده‌كه‌م پێشوازیم لێبكه‌ن.

راپۆت