لاهور جه‌نگی:له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌رهه‌م ساڵح شه‌وی ڕابردوو ته‌قه‌ له‌ماڵی ئارام قادر ده‌كات

16 Feb 2019

avatar
لاهور جه‌نگی:له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی به‌رهه‌م ساڵح شه‌وی ڕابردوو ته‌قه‌ له‌ماڵی ئارام قادر ده‌كات

شه‌وی رابردوو هەندێک که‌س بەئۆتۆمبێل بەبەرماڵی ئارام قادر سه‌رۆکی (هاوپه‌یمانی نیشتمانی )دا ڕۆشتن و تەقەیان کرد بەسەرماڵیداده‌كرد،دووای ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئاسایش هاتنیان بۆ لای ماڵی ئارام قادر به‌ڵان هیچ كارێكیان پێنه‌كراوه‌.

بەپێی زانیاریەکانی سایتی چركه‌، تیمێکی دژه‌تیرۆری یه‌کێتی بە (بی ئێمی سپی و نیسان ناڤارا و سەیارەی دایۆی تەکسی) ڕۆشتوونه‌ته‌ به‌رده‌م ماڵی ئارام قادر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی،ته‌قه‌یان به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یان كردووه‌.و تەقەیان کردوە،

هه‌ربه‌پێ زانیاریه‌كانمان له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت وه‌رمانگرتووه‌،دوای ته‌قه‌کان ئۆتۆمبێلی بی ئێم ده‌بلیوه‌که‌ چووه‌ته‌وه‌ باره‌گایه‌کی دژه‌تیرۆری یه‌کێتی له‌ گوندی کانی گۆمه‌ی سلێمانی، نیسان ناڤارایه‌که‌ به‌ ئاراسته‌ی ده‌باشان رۆیشتووه‌.

هه‌ربه‌پێ زانیاریه‌كان:هۆکاری ته‌قه‌کردنه‌که‌ی دژه‌تیرۆری لاهور جه‌نگی بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه که‌ یه‌کێتی له‌سه‌ر داوای به‌رهه‌م ساڵح ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانی هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.

به‌رهه‌م ساڵح به‌ لاهور و باڤێڵی وتووه‌: ئه‌گه‌ر چاوترسێنیان بکرێت زۆرباشه‌ و به‌وه‌ ده‌توانین فشاریان لێبکرێت.
راپۆت