به‌په‌له‌:دوو وه‌زیری یه‌كێتی شه‌ڕی مانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن له‌حكومه‌ت

19 Jan 2019

avatar
به‌په‌له‌:دوو وه‌زیری یه‌كێتی شه‌ڕی مانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن له‌حكومه‌ت

پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریداوه‌ هیچ له‌ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی 8ـی حكومه‌ت له‌ كابینه‌ی 9ـی حكومه‌ت پۆستی وه‌زاری وه‌رنه‌گرنه‌وه‌،ته‌واوی وه‌زیره‌كان بگۆڕدرێن.

به‌پێ زانیارییه‌كان دوو وه‌زیری كه‌ له‌كابینه‌ی 8ـی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ریه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كانی ته‌ندروستی و خوێندنی باڵایان لایه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ كابینه‌ی نوێ بمێننه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ی چركه‌ ده‌ڵێ:یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ڕێكه‌وت حمه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌موو هه‌وڵی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ له‌ پۆستی هه‌ردوو وه‌زاره‌ت بمێننه‌وه‌ و له‌كابینه‌ی 9ـی حكومه‌تی هه‌رێم.

هه‌ربه‌پێ زانیارییه‌كان پارتی ته‌واوی حیزبه‌كانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ كابینه‌ی 8ـی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌زیربوون بیان گۆڕان به‌ كه‌سانی كه‌.
راپۆت