سلێمانی :بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی پڕ ململانێ به‌ڕێ ده‌كات

10 Apr 2018

avatar
سلێمانی :بانگه‌شه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی پڕ ململانێ به‌ڕێ ده‌كات


ڕۆژی 15\5\2018 هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌ستپێده‌كات به‌پێ ئه‌و سیسته‌مه‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵه‌بژاردنه‌كانی عێراقه‌وه‌،دیاری كراوه‌،هه‌موچاوه‌كان له‌سه‌رئه‌وه‌ن كه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی پڕ ململانێ سیاسی له‌ نێوان قه‌واره‌كان به‌ڕێوه‌بچێت،به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی ئه‌مساڵ بۆ عێراق له‌ كوردستان هه‌ردوو قه‌واره‌ی نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی ودادپه‌روه‌ری دروست بونه‌ و پێگه‌ی سه‌ره‌كیان له‌ سنوری پارێزگای سلێمانییه‌،وه‌ گۆڕان و یه‌كێتیش سلێمانی به‌هیی خۆیان ده‌زانن.



یه‌كێتی نایشارێته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ململانێ توندی سیاسی تێده‌كه‌وێت به‌لام ئه‌وان ده‌ڵێن،ئێمه‌داوامان كردوه‌ له‌هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا یه‌كترشكاندن و قسه‌ی زبربه‌یه‌كتری نه‌وترێت،له‌و باره‌وه‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند:"ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی كارله‌سه‌رئه‌وه‌ده‌كه‌ین له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كه‌مترین برنداركردنی تێدابێت له‌ لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه‌ بۆ یه‌كتری،وشه‌ی زبربه‌كارنه‌هێنین كه‌لایه‌نێك وشه‌ی زبری به‌كارهێنائه‌وه‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ر به‌توندترله‌و وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه‌،بۆیه‌ له‌وه‌دا قسه‌قسه‌ ڕاده‌كێشێت ئه‌وه‌ ئه‌وكات توشی كێشه‌ده‌بین،بۆیه‌ باشترین ڕێگه‌ئه‌وه‌ییه‌ بتوانین هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردنی شارستانی به‌ڕێوه‌ به‌رین تابشتوانین بانگه‌شه‌ بۆبه‌رنامه‌ی كاری خۆمان بكه‌ین بێئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بشكێنین،به‌ته‌كید به‌وڕێگه‌ی ئێمه‌ش ده‌یڵێن ده‌توانین په‌یامی خۆمان به‌ هاوڵاتیان به‌باشترین شێوه‌بگه‌یه‌نین".



له‌باره‌ی ڕۆشتنی ده‌نگی یه‌كێتی بۆ قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری پیره‌ ده‌ڵێت:"له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی عێراق و كوردستان موفاچه‌فه‌ئه‌ی تێدا دروستده‌بێت كه‌ له‌ كوردستان قه‌واره‌ی نوێ و شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی هه‌بونه‌ به‌ڵام ناتوانین،بڵێن ده‌نگه‌كان چۆن ده‌به‌ش ده‌بێت ئه‌وه‌ هێشتا زووه‌ ته‌حقیقی ئه‌وه‌ بكه‌ین ده‌نگی كام لایه‌ن بۆ لایه‌نی كه‌ ده‌ڕات،به‌ڵام ڕۆشتنی ده‌نگی لایه‌نه‌كان ته‌نها له‌سلێمانی نییه‌ ده‌ڕوات ئه‌وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ هه‌ولێرودهۆك وكه‌ركوك و موسڵیش ده‌نگی لایه‌نه‌كان دابه‌شبون به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت،وه‌پیشبینی ناكه‌ین به‌رهه‌م ساڵح و قه‌واره‌كه‌ی ده‌نگێكی زۆر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان،به‌ده‌ست بێنێت،به‌ڵام به‌حكومی زۆری كایه‌ی ژیانی به‌رهه‌م ساڵح له‌ سیاسه‌تدا بونی خه‌ڵكانی ئیسلامی له‌حیزبه‌كانی تره‌وه‌ ڕۆشتونه‌ته‌پاڵی به‌ڵێ به‌پێ حه‌جمی خۆی ده‌نگ به‌ده‌ست ده‌هێنێت".


پارتی دیموكراتی كوردستان پێشبینی ده‌كات له‌ سلێمانی هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردنی پڕململانێ به‌ڕێوه‌ بچێت،له‌و باره‌وه‌ عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌ پارتی لایخۆیه‌وه‌ گوت:"له‌ سلێمانی دابه‌شبونێكی سیاسی زۆری تێدایه‌ یه‌كتر قبوڵ كردن وپێكه‌وه‌ژیان نه‌بوه‌،كه‌ ده‌بینین حیزبه‌كان له‌م ناوچه‌ییه‌،خه‌ریكی یه‌كتری سڕینه‌وه‌ بێئه‌رزش كردنی یه‌كترین،خیتابی ڕاگه‌یاندننی توند به‌كار ده‌هێنن،كه‌ ئه‌مه‌ دواچارئه‌گه‌ره‌كان وامان پێده‌ڵێت،توندووتیژی لێبكه‌وێته‌وه‌،كه‌ ببێته‌ هۆكاری نیگه‌رانی لای هاوڵاتیان دووركه‌ونه‌وه‌ له‌وه‌ی بڕۆنه‌ سه‌رسندووقه‌كانی ده‌نگدان،كه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراق پێویستمان به‌وه‌یه‌ هه‌ڵمه‌تێكی هه‌ڵبژاردنی شایسته‌ به‌ڕیوه‌به‌رین داوا له‌هاوڵاتیانمان بكه‌ین به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بكه‌ن تاوه‌كوم سه‌نگی كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق به‌قورسی بمێنێته‌وه‌، ببینه‌ فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ داوا ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان".


ئه‌وبه‌رپرسه‌ی پارتی ده‌شڵێت:ئێمه‌وه‌ك پارتی بانگه‌شه‌یكی هێمن و ئارامی دوور له‌ توندوو تیژی به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین،هه‌نگاوه‌كانمان له‌چوارچێوه‌ی قبوڵی ڕای هاوڵاتیان بێت ده‌یگرینه‌به‌ر،كه‌ پارتی قیاده‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌ی نیشتیمانی ده‌كات،وه‌ ئێمه‌ پێشمان واییه‌ پارتی كه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو،له‌12% ده‌نگه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانییمان به‌ده‌ست هێناوه‌ ئه‌وه‌،نه‌ك پارێزگاری له‌ سه‌نگی پێشوی خۆمان ده‌كه‌ین بگره‌،ده‌نگیشمان له‌هه‌ڵكشاندایه‌،ئه‌گه‌ربه‌پێ پێوه‌ری ده‌نگی به‌ڵێبێت بۆڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی ئه‌وه‌ پارتی ده‌نگه‌كانی زۆر زیاد ده‌كه‌ن،كه‌ ئه‌وه‌پارتی بوو پێشڕه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كرد،گه‌لی كوردستان پێشوازێكی زۆر گه‌وره‌یان لێكرد،ئه‌وه‌ ئه‌وحیزبانه‌ن له‌سه‌نگی خۆیان ده‌ترسن كه‌ ده‌نك و باڵیان لێ چیابوه‌ته‌وه‌ ده‌نگی پێشوتری خۆیان به‌ده‌ستنه‌هێننه‌وه‌."

دكتۆر موئمین زه‌ڵمی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ڕاگه‌هاند:"ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی 12/5 په‌رله‌مانی عێرق گرنگی تایبه‌تی بۆ گه‌لی كوردستان هه‌یه‌،كه‌ پاش ڕوداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر پێگه‌ی كورد له‌به‌غدا لاوازبو،بۆیه‌ پێویسته‌ چارێكی تر كورد هه‌وڵبدات له‌ به‌غداد پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكاته‌وه‌ پێوه‌ندیه‌كانی به‌غدا و كوردستان به‌نیشتیمانی بكات،بۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیانی كوردستان به‌تایبه‌ت دانیشتوانی سلێمانی به‌گه‌رموگوڕییه‌وه‌ بڕۆنه‌ سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان و نوێنه‌ری خۆیان بۆ عێراق هه‌ڵبژێرن".


له‌باره‌ی گۆڕانكاریسه‌نگی حیزبه‌كان له‌ سلێمانی دكتۆر موئمین زه‌ڵمی ده‌ڵێت:"به‌ڵێ له‌ سلێمانی له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی عێراق گۆڕانكاری له‌ سه‌نگی ده‌نگی حیزبه‌كاندا ده‌بێت،كه‌ له‌ ئێسته‌دا دووحیزبی سیاسی نوێ هاتونه‌ته‌ ناو ململانێ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌،به‌ڵا ئه‌وه‌ دواچاریش هاوڵاتیانن له‌ سه‌رسندووقه‌كانی ده‌نگدان،بریارده‌ده‌ن كێ هه‌ڵده‌بژێرن بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنیان".


ناوبراو ده‌ڵێت:"ده‌بێت كورد بڕیاربدات له‌ به‌غدا به‌یه‌كه‌وه‌ كاربكه‌ن،چونكه‌ به‌یه‌ك حیزب و یه‌كلیست ناتوانێت له‌ به‌غدا هیچ سه‌وزبكات بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بێت،به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست بۆ گۆڕانكاریه‌كان به‌رین".
راپۆت