هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان:داوای یه‌كڕیزی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن له‌ 30ساڵه‌ی كیمیابارانی شاره‌كه‌یان

17 Mar 2018

avatar
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان:داوای یه‌كڕیزی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن له‌ 30ساڵه‌ی كیمیابارانی شاره‌كه‌یان


هاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كوردیه‌كان ده‌كه‌ن،بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وه‌ته‌كانی خوێنی شه‌هیده‌كانی كوردستان،وازله‌ململانێی سیاسی بێنن و كاربكه‌ن بۆ یه‌كگوتاری وه‌كڕیزی ویه‌كده‌ستبن بۆپه‌رپه‌چدانه‌وه‌ی دوژمنانی كوردستان.


ئه‌قبال غه‌فارچالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ وتی:"یه‌كه‌م وه‌فا بۆخوێنی شه‌هیدان وكه‌سوكاره‌كانیان یه‌كگرتوی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانه‌ بۆ پاراستنی ئه‌وده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ خوێنی شه‌هیدان و فرمێسكی دایكی شه‌هیدان،به‌ده‌ست هاتوه‌،كاركردن بۆئاوه‌دانی وخۆشگوزه‌رانی ته‌واوی كوردستانیان".


ئه‌قبال غه‌فاروتیشی:"هه‌میشه‌ كاتێك گه‌لی كورد یه‌كده‌نگ بوه‌ دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان،سه‌ركه‌وتوبوه‌،پێچه‌وانه‌كه‌شی ده‌ستكه‌وته‌كانمان له‌ده‌ستداوه‌،كورد مه‌جبوربه‌ته‌نه‌زولبوه‌ بۆدووژمنه‌كانی".


له‌مێژووخه‌بات و شۆڕشی هه‌میشه‌ كاتێك حیزب ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان یه‌كگوتاری ویه‌كڕیزی نێوانیان پاراستوه‌ئه‌وه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان زۆرله‌ماوه‌یه‌كی كورتدا،گه‌شه‌ی كردوه‌.


سوندووس حوسێن:"چالاكی بواری ئافره‌تان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ لای خۆیه‌وه‌ ده‌ڵێت:"له‌ ڕۆژی 16ـی 3ـی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هاوڵاتیانی كوردستان،خه‌ونی سه‌ربه‌خۆی داوا له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانده‌كه‌ین وازله‌ دووری یه‌كتری بێنن،ده‌ست له‌ناوده‌ستبكه‌ن،تاسه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی خه‌باتی ڕه‌وای شه‌هیدانمان".


حوسێن گوتیشی:" هه‌میشه‌ دووژمن سودی له‌ درزی نێوان لایه‌نه‌كانی كورد بینیوه‌،كاری كردوه‌ بۆ له‌ناوبردنی ته‌واوی ئه‌وده‌ستكه‌وتانه‌ی كه‌ به‌خوێن به‌ده‌ستمان هێناوه‌ كه‌ نمونه‌ی زیندوومان داگیركردنه‌وه‌ی،ناوچه‌ كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان،له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه‌".


ناوبراو ده‌ڵێت:"هێرشی حكومه‌تی عێراق بۆناوچه‌كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان وهێرشی سوپای توركیا بۆسه‌رعه‌فرین،ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت،هه‌میشه‌ گه‌لی كورد له‌لایه‌ن وڵاتانی ده‌وروبه‌ وه‌ك دووژمن سێرده‌كرێن،ئه‌گه‌ری دووباره‌بونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالی با‌رزانیه‌كان وگه‌رمیانیه‌كان هه‌یه‌،له‌ئه‌گه‌ری یه‌كنه‌بونی خۆمان".


هه‌میشه‌ دووژمنانی كوردستان به‌دوای درزی نێوان لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كاندا گه‌ڕوان تاوه‌كوم بتوانن ئه‌ودرزه‌ فراوان بكه‌ن،ڕێگه‌ له‌به‌ره‌و پێشچونی دۆزی ڕه‌وای گه‌لی كوردستان بگرن،كه‌ هه‌زاران ڕۆڵه‌ی كوردستان له‌ پێناویدا شه‌هیدبوه‌.

ئه‌كبه‌ر كه‌ریم چالاكی سیاسی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یاند:"ئه‌گه‌ر سیاسیه‌كانمان سێرێكی ڕه‌وشی ئێسته‌ی شنگال و عه‌فرین و كه‌ركوك بكه‌ن،ده‌بینن واخه‌ریكه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ی دووه‌م له‌و شاره‌ كوردیانه‌ دووباره‌ده‌بێته‌وه‌ به‌ده‌ست ڕژێمه‌كانی توركیا وعێراق،ئه‌وڕه‌وشه‌ داوا له‌ كورد ده‌كات چیدیكه‌ نابێت كات به‌فیڕۆبدات له‌به‌رده‌وامی درزی نێوانیان".


ئه‌كبه‌ر كه‌ریم گوتیشی:"باشترین چاره‌سه‌ر بۆدۆزی ئێسته‌ی كورد یه‌كگرتوی لایه‌نه‌كانی كوردستانه‌،بۆیه‌ ئه‌گه‌ریه‌ڕیزیمان هه‌بوایه‌ هه‌رگیزچاومان به‌وه‌نه‌ده‌كه‌وت چارێكی ده‌سه‌ڵات دارانی عێراق بگاته‌ ئه‌وئاسته‌ی بییه‌وێت هێرش بكاته‌سه‌رشاره‌كوردیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان،كه‌ ئه‌مڕۆ ده‌بینین ڕه‌مزی كورد له‌ شاره‌كوردیه‌كان قه‌ده‌خه‌ كراوه‌،بۆیه‌ده‌بێت ئێمه‌ده‌بێت یه‌كتری قبوڵ بكه‌ین هه‌وڵبۆپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی گوردستان بده‌ین‌".


ئه‌ڕمڕۆ بیره‌وه‌ری كاره‌ساتی 30ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌،كه‌ له‌ چه‌ندچركه‌یه‌كدا حكومه‌تی عێراق،(5000)هه‌زارهاوڵاتی بێگوناحی شه‌هید كردوو،(10000)هه‌زار بریندار و هه‌زاران هاوڵاتی له‌یه‌كدابڕان كه‌ تائێسته‌ش ئه‌ودووریه‌ به‌رده‌وامه‌،بریندارانیش به‌ ئێشه‌وه‌ ده‌تلێنه‌وه‌،له‌ ڕێگه‌ی كیمیاوییه‌وه‌.


مریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌ی دۆزراوه‌ی ونبوی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ لای خۆیه‌وه‌ وتی:"یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كانی كوردستان دڵی هاوڵاتیانی كوردستان خۆشده‌كات،ئیدی ده‌بێت بۆ وانه‌كه‌ن كه‌ ته‌نهاشتێك كه‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌وحیزبانه‌ی ده‌وێت یه‌كڕیزی نێوان خۆیانه‌ تاوه‌كوم بتوانن به‌ئاشتی وئازادی له‌ كوردستاندا بژین."


مه‌ریه‌م هه‌ڵه‌بجه‌ی گوتیشی:"ئه‌گه‌ر بێت ولایه‌نه‌كان یه‌كگرتونه‌بن دڵنیابن خوێنی شه‌هیدانی كوردستان به‌فیڕۆ ده‌ڕوات،بۆیه‌ بانگه‌واز له‌ ڕۆژی شه‌هیدبونی(5000)هه‌زارهاوڵاتی بێگوناح كه‌ته‌نیا گوناحێك هه‌یان بوكوردبونیان بو،داوای یه‌كڕیزی له‌ حیزبه‌كان ده‌كه‌ین".‌


ماوه‌یه‌كه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان له‌یه‌كدوورن،كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێن،بونی درز له‌ ناو ڕیزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ترسمان لێده‌نیشێت،به‌وهۆكاره‌ ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانی شه‌هیدانمان به‌فیڕۆ بچێت،ته‌نهاداوایه‌كمان لێیان یه‌كڕیزی ناوماڵی كوردستان ڕێكخه‌نه‌وه‌.
راپۆت